ئێران بەرانبەر جووڵەکانى ئیسرائیل نیگەرانە
نوچەنێت:
رۆژی دووشەممە (27/حوزەیران 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە حوسێن ئەمیر عەبدوللهیان سەردانی ئەنقەرەی كرد و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبوونەوە، دوای كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، "لەو كۆبوونەوەیەدا بەڕاشكانەوە باسمان لە هەستیاری ئێران بەرانبەر جووڵەكانی ئیسرائیل كردووە."
لە بەشێكی تری قسەكانی وەزیری دەرەوەی ئێران ئیسرائیلی بە هۆكاری تێكدانی سەقامگیری ئەو ناوچەیە تۆمەتباركرد و پێی وابوو ئیسرائیل لەهەر شوینێك بێت سەقامگیری لەو ناوچەیە نامێنێت.
سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و تاران حوسێن ئەمیر گوتی، "لەم سەردانەم رەشنووسێكی پێشنیارم بۆ كاركردن بە وەزیری دەرەوەی توركیا داوە، بەناونیشانی هاوكاری گشتگیر و درێژخایەنی نێوان توركیا و ئێران."
دەربارەی پەیوەندی ئابووری نێوانیشیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرای كرد، "رێككەوتین لەو نزیكانە لیژنەی ئابووری هاوبەشی هەردوو وڵات لە لە تاران كۆدەبنەوە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دیاردەی خۆڵبارین و كێشەكانی ژینگە و رێگری لە لێكەوتەكانی."
حوسێن ئەمیر دەربارەی پرسی ئاسایشی توركیاش جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "كە ئێمە لە مەترسییە ئەمنییەكانی توركیا تێدەگەین، ئێران پێی وایە ئاسایشی توركیا ئاسایشی وڵاتەكەیەتی، جگە لە چاكە بۆ ئەو ناوچەیە و توركیای دۆست و برا هیچمان ناوێت."
لەگەڵ ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئیسرائیل، ئێران هەست بە مەترسی لەسەرە خۆی دەكات، ئەو وایكردووە پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا ساردی تێبكەوێت، لە ماوەی رابردوو پەیوەندییەكانی توركیا و ئێران بە راستەوخۆ ناڕاستەوخۆ لەسەر چەند پرسێك ئاڵۆزبوو، بەتایبەت ئێران توركیای بە گرتنەوەی ئاو لەسەر ئێران و عێراق تۆمەتباركرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment