راگرى کۆلێژى یاساى زانکۆ سەلاحەدین لە هەولێر بریندار دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەیانى ئەمڕۆ د. کاوان ئیسماعیل، راگرى کۆلێژى یاساى زانکۆى سەلاحەدین لە هەولێر لەلایەن قوتابیەکەوە تەقەى لێدەکرێ و بریندارکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە (28/حوزەیران/2022) کەمێک پێش ئێستا، لەکاتى بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکان د. كاوان ئیسماعل، راگری كۆلێژی یاساى زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر، لەلایەن قوتابییەکەوە بە چوار فیشەک بریندارکرا.

سەبارەت بە هۆکارى ڕووداوەکە، بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان، پێشتر ئەو قوتابیە داواى گواستنەوەى کردووە لە زانکۆى سۆرانەوە بۆ زانکۆى سەلاحەدین.

هەروەها بەپێى زانیارییە سەرەتایییەکان، ئیسماعیل جگە لە خۆى پاسەوانى بریندارە و ئێستا لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانى هەولێر لەژێر چاودێرى پزیشکیدان و نەشتەرگەرى بۆ دەکرێت.

هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵێنەوە کردووە و تاوەکو ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەکیان لەسەر ئەو ڕووداوە نەداوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین