بڕێک لە پارەى جوتیارانى کورد گەیشتە کوردستان کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بریکارى وەزارەتى بارزگانى و پیشەسازى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێ، نیوەى پارەى گەنمى جوتیاران لەلایەن بەغداوە خەرجکراوە و گەیشتۆتە هەرێمى کوردستان.

دواى چەند ساڵ چاوەڕوانى جوتیارانى کوردستان بۆ وەرگرتنى ئەو پارەییەى لەبەرامبەر ئەو گەنمەى پێشکەشى سایلۆکانیان کردووە، سەروەر کەمال، بریکارى وەزارەتى بارزگانى و پیشەسازى بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، بەغدا بەشێک لە پارەى جوتیارانى کوردستانى  خەرجکردووە، کە زیاتر لە (46%)ی پارەکە گەیشتووە و ھەوڵدەدەن بە شێوەیەكی یەكسان دابەشی بكەن.

جێگەى وەبیرهێناوەیە، ماوەى چەندین ساڵە جووتیارانى کورد ساڵانە گەنمەکانیان بە سایلۆکانى سەر بە بەغدا دەدەن، بەڵام حکوومەتى عێراق تا ئێستا وەک پێویست شایستە داراییەکانى [ جوتیارانى خەرج نەکردووە.

هەروەها شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێمی كوردستانیش دەڵێت چەند جارێك وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بۆ كۆتاییھێنان بە چارەسەركردنی كێشەی خەرجنەكردنی پارەی گەنمی جوتیاران، سەردانی بەغدایان كردووە بۆ وەرگرتنى شایستە داراییەکانى جوتیارانى کورد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین