سەرۆک بارزانى لەسەر کوژرانى دوو مامۆستاى زانکۆ: پێوستە تاوانبار سزای یاسایی تاوانەكەی وەربگرێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (28/حوزەیران/2022) تاوانبارێک هێرشیکردە سەر ماڵى د. ئیدریس عزەت حەمەخان و فەیشەک کوشتى، دواتر لە ناو زانکۆ د. کاوان ئیسماعیل، راگرى کۆلێژى یاساى زانکۆى سەلاحەدین دەداتە بەر فیشەک، کە بە هۆى سەختى برینەکەى گیانى لەدەستدا.
سەرک بارزانى، لەسەر ئەو ڕووداوە لە پەیامێکدا، سەرەخۆشى لە بنەماڵەى هەردوو مامۆستاکەى زانکۆ دەکات و دەشڵێت،
"داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەم تاوانبار سزای یاسایی تاوانەكەی وەربگرێت و، هەروەها ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی تاوان و ناهەقیی لەم شێوەیە چیتر دووبارە نەبنەوە."
دەقى پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ شەهیدبوونی هەردوو مامۆستای زانكۆی سەلاحەدین:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
زۆر خەمگین و نیگەرانم بە شەهیدبوونی دكتۆر كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان كە ئەمڕۆ لە ڕووداوێكی تاوانكاریدا گیانیان لە دەست دا و شەهیدبوون.
سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵ و ئاشنایانی هەردوو شەهید و هەموو ئاكادیمیكار و مامۆستایانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە بنەماڵە و كەسوكاریان ببەخشێت.
داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەم تاوانبار سزای یاسایی تاوانەكەی وەربگرێت و، هەروەها ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی تاوان و ناهەقیی لەم شێوەیە چیتر دووبارە نەبنەوە.
مسعود بارزانی
28ـی حوزەیرانی 2022

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment