پۆلیسى سلێمانى (10) تۆمەتبار دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، "بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واری‌ شار به‌هاوكاری‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ 10 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد و دەستیشیان گرت بەسەر دوو چەکدا."

ئەمڕۆ چوارشەممە (29/حوزەیران/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "پاش دروستبونی‌ شه‌ڕ و ئاڵۆزی له‌نێوان ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیدا له‌گه‌ڕه‌كی‌ كانی‌ سپیكه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس به‌هاوكاری‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ توانرا شه‌ڕه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت‌و 10 تۆمه‌تباریش ده‌ستگیربكرێن."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا پۆلیسى سلێمانى دەشڵێت، "هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر دوو چه‌ك له ‌جۆری‌ كڵاشینكۆف‌ و ده‌مانچه‌دا كه‌ به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه‌."

ئەگەرچى تا ئێستا هۆکارى شەڕەکە دیارنییە، بەڵام پۆلیسى سلێمانى دوپاتى دەکاتەوە، "له‌ئێستادا په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌و سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین