وەزارەتى پێشمەرگە و ئەڵمانیا واژوو لەسەر چەند پڕۆژەیەکى جۆراوجۆر کرد کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى پێشمەرگە واژووى لەسەر ڕەشنووسى کۆمەڵێک پڕۆژەى جۆراوجۆر کرد، لە نێوان وەزارەتى پێشمەرگە و هێزەکانى ئەڵمانیا لە هەرێمى کوردستان.

شۆڕش ئیسماعیل وەزیرى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان، له‌میانی گفتوگۆیەکيان له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل هۆلگه‌ر كونكل، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ و كارتین جاسچكێ، جێگری كونسوڵی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر ڕاگەیاند، "واژوومان لەسەر چەند پڕۆژەیەکى جۆراوجۆرى پێشکەشکراوى ئەڵمانیا بۆ وەزارەتى پێشمەرگە کرد." 

لە بارەى واژووکردن لەسەر ئەم پڕۆژانە وەزیرى پێشمەرگە لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک دەشڵێت، "ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیامان به‌گرنگ و پڕبایه‌خ وه‌سفكرد. شانازی به‌ دۆستایه‌تی له‌مێژینه‌ی دەوڵەتی ئەڵمانیا دەکەین، کە له‌رێگه‌ی ره‌شنووسی ئه‌و پڕۆژانه‌ی پێشكه‌شیان كردوون، هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و قۆناغێكی گه‌شه‌سه‌ندوتر و پێشه‌وه‌چوون ده‌چێت."

لە بەرامبەردا كۆلۆنێل هۆلگه‌ر كونكل، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیای فیدرال ڕایگەند، "وڵاته‌كه‌ی له‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزی پێشمه‌رگه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، وێڕای به‌شداری رابردوویان له‌ پڕۆسه‌ی چاكسازی و مه‌شق و راهێنانه‌كان، ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆژه‌ نوێیانه‌ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی وه‌زاره‌ت فراوانتر و ئاراسته‌كان گه‌شه‌سه‌ندووتر بكه‌ن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین