پۆلیسى هەولێر لەسەر کوژرانى ژن و مێردێک ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا، وردەکارى زیاتر لەسەر ڕووداوەکەى ئەمڕۆى هەولێر دەخاتەڕوو، کە ژن و مێدێک لە ماڵەکەی خۆیان بەدەستى کوڕە خەزوورى کوژران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/حوزەیران/2022) پۆلیسى هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "ئەمڕۆ بەیانی ڕووداوێکی کوشتن لە سنوری شاری هەولێر لە گەڕەکی (صلاح الدین-شەقامی سورچیان) ڕوویداوە."

پۆلیسى هەولێر زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، "دوای گەیشتنی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا دوو کەس کوژراون کە هاوسەرن بەناوەکانی (زەکەریا ڕوستم جبرائیل) و (سومەییە س. ا.)، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە تۆمەتباری بکوژ برای (سومەییە)یە بەناوی (س. س. ا.)، هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی خێزانی دەگەڕێتەوە."

هەروەک لە بەشێکى ترى ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، "ئێستا هێزەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە شوێنی ڕووداو، دواتر زانیاری زیاتر دەخەینە ڕوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین