سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ حیزبى شیوعى: بە ڕێزەوە له‌ مێژووى تێكۆشانی حزبەکەتان  دەڕوانم کوردستانی

نوچەنێت:

حزبی شیووعیی کوردستان ئەمڕۆ یادى (29) ساڵەى دامەزراندنى دەکاتەوە.  سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکى پرۆزباییدا دەڵێت، "له‌م یاده‌دا جه‌خت له‌ پێویستیى پێكه‌وه‌کاركردنى هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ كوردستانى و ‏عیراقییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30/حوزەیران/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى یادى بیست و نۆ ساڵه‌ى ڕاگه‌یاندنى حزبی شیووعیی کوردستان، پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى سکرتێر و مەکتەبى سیاسى ئەو حیزبە کرد.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە پەیامەکیدا دەڵێت، "بە ڕێز و پێزانینه‌وه‌ لە ‏قوربانییه‌كان و له‌ ڕۆڵ و مێژووى تێكۆشانی حزبەکەتان لە بزووتنەوەی نیشتمانیی ‏عیراق و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستاندا دەڕوانم. هیوای سەرکەوتنتان بۆ ‏دەخوازم.‏"

 

دەقى پەیامى پیرۆزبایى سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ حزبی شیووعیی کوردستان:

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیووعیی کوردستان

یادى بیست و نۆ ساڵه‌ى ڕاگه‌یاندنى حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان‌‌ به‌ گه‌رمى لە ئێوه‌ و ‏تەواوی ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانتان پیرۆز دەکەم. بە ڕێز و پێزانینه‌وه‌ لە ‏قوربانییه‌كان و له‌ ڕۆڵ و مێژووى تێكۆشانی حزبەکەتان لە بزووتنەوەی نیشتمانیی ‏عیراق و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستاندا دەڕوانم. هیوای سەرکەوتنتان بۆ ‏دەخوازم.‏

له‌م یاده‌دا جه‌خت له‌ پێویستیى پێكه‌وه‌کاركردنى هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ كوردستانى و ‏عیراقییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ یەکڕیزی و تەبایی و تێپه‌ڕاندنی سه‌ختى و ته‌حه‌دییه‌كان و ‏هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتوویه‌كى باشتر.

نێچیرڤان بارزانی ‏

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

‏2022/6/30‏

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین