كازمى: وڵات به‌ پاڵپشتى سوپا و پێشمه‌رگه‌ ئاسایشى ده‌بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رايگه‌یاند، ئاسایشى وڵاته‌كه‌ى به‌نده‌ به‌ پاڵپشتى هێزه‌كانى سوپا و پێشمه‌رگه‌ و ته‌واوى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى تر.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30 حوزه‌یرانى 2022 مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ رێورسمێكى ئاماده‌كارى فڕۆكه‌وانى "TP50 IQ" ئاماده‌بوو له‌ وتارێكدا دووپاتى له‌سه‌ر پاڵپشتى هێزه‌ عێراقییه‌كان و هێزى پێشمه‌رگه‌ كرده‌وه‌.

كازمى گوتى، "ناكرێت وڵات ئاسايشى  هەبێت، ئه‌گه‌ر پاڵپشتى بۆ هێزه‌كان نه‌ڕه‌خسێنین، به‌ هه‌موو جۆره‌كانى، سوپا، ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر و حه‌شدى شه‌عبى و پێشمه‌رگه‌ و هه‌موو دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌كانى تر".

كازمى دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پاڵپشتى ئه‌و هێزانه‌ شیاوى ئه‌وه‌ نیین دوا بخرێن و یان پارچه‌ پارچه‌ بكرێن، به‌ڵكو ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌و هێزانه‌ بتوانن پارێزگارى له‌ عێراقییه‌كان بكه‌ن.

له‌و وتارێكیدا مسته‌فا كازمى كه‌ دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر پێشكه‌شى كرد، ره‌خنه‌ى تووندى له‌و كه‌سانه‌ گرت كه‌ گومان له‌ هێزه‌ عێراقیه‌كان ده‌كه‌ن، كازمى دووپاتى كرده‌وه‌ ناكرێت ئه‌و هێزه‌ عێراقییانه‌ قوربانى بده‌ن و خه‌ڵكانێكیش هه‌بن گومان له‌ قوربانییه‌كانیان بكه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین