بۆ دەستبەسەرداگرتنى چەکى بێ مۆڵەت پشکنین لە نێو گەڕەکەکانیش ئەنجام دەدرێت کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ڕاسپاردنى وەزیرى ناوخۆ، لەلایەن سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کۆنتڕۆڵکردن و گرتنى چەکى بێ مۆڵەت، بەرپرسێکى سەربازیى لە فەرماندەیى زێرەڤانى ڕادەیگەیێنێت، جگە لە دانانى بازگە لە شەقامەکان، گەڕەکەکانیش پشکنین ئەنجام دەدەین.

ئەمڕۆ هەینى (یەکى تەممووز/2022) عەمید كامەران ھەورامی، ئەفسەر لە ھێزەكانی فەرماندەیى زێرەڤانی بە  كوردستان24ـی راگەیاند، ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت لە شەقام و شوێنە گشتییەكان بەردەوامە و چەندین بازگەی كاتیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دانراون.

عەمید کامەران هەورامى گووتیشى، لەو بازگانە چەندین چەكی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا گیراوە، گەڕان و پشکنین لەنێو گەرەك و كۆڵانەكانیش ئەنجامدراوە.

دوێنێ (30) حوزەیرانى (2022)  مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆم ڕاسپارد هەرچی شوێنی چەک فرۆشتن هەیە دابخرێن و هەرچی چەکی بێ مۆڵەتە دەستی بە سەردا بگرن، بۆ ئەوەی چیتر نەبنە ھەڕەشە بۆ سەر ژیانی خەڵک."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین