لە سووريا هێرش كرايە سەر كاروانێكى گرووپە چەكدارەكانى سەر بە ئێران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

كاروانێكى گرووپە چەكدارەكانى سەر بە ئێران لە بيابانى سوخنەى رۆژهەڵاتى حومس هێرشيان كرايە سەر و ژمارەيەك كوژراو و بريندارى لێكەوتۆتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (دووى تەمووزى 2022) ماڵپەڕى (نۆرس پرێس) بڵاويكردەوە سەرچاوەيەكى سەربازى لە حكومەتى سووريا بەو ماڵپەڕەى رايگەياندووە، "چەند چەكدارێكى نەناسراو لە دەوروبەروى حومس هێرشيان كردە سەر كاروانى گرووپێكى سەر بە ليواى فاتيمەكانى ئێران."

سەبارەت بە زيانە گيانى و مادييەكان ئەو سەرچاوە رايگەياند، "سێ چەكدار كوژراون كە يەكێكيان رەگەزانامەى ئەفغانى هەيە، چوار چەكدارى تريش برينداربوونەوە، كە برينەكان لە مەترسيدار و مامناوەند."

ئەو كاروانە لە دەشتى سوخنە ئامادەكارييان دەكرد بۆ دەستگيركردنى شانەيەكى رێكخراوى تيرۆرستى داعش لەو ناوچەيە.

لەدواى هەڵگيرسانى شەڕى سووريا لە (2011) ئێران هەزاران چەكدارى خۆى بردە ئەو وڵاتە بەشێوەى گرووپ دابەشبوونە بۆ بەرگریکردن لە حكومەتى سووريا، بەشێك لەو گرووپانە شيعەكانى ئەفغانستانن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین