كۆمارى و دیموكراته‌كان له‌ دژ ئێران هه‌ڵوێستیان یه‌كده‌خه‌ن ئێران

نوچه‌نێت

150 نوێنەری کۆنگرێسی ئەمریکا سەر بە دوو حزبی دیموکرات و کۆماریخواز لە ڕاگەیەندراوێکدا داوایان لە جۆ بایدن کرد، کە هەوڵی ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە و گشتگیر لەگەڵ حکومەتی ئێران نەک هەر دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە، بەڵکو دەربارەی کۆی ئەو پرسانە بدات کە پەیوەندییان بە ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکاوە هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی "ڕادیۆى فەڕەنسا"، ئەو نامە کە ئیمزای 70 نوێنەری کۆمارییه‌كان و 70 نوێنەری دیموکراتەکانی کۆنگرێسی لەسەرە ڕۆژی سێشەمە نۆی ئادار ڕوو لە ئانتۆنی بلینکن بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاو کراوە.

ئەو نوێنەرانەی نامەکەیان ئیمزا کردووە خوازیاری ڕێککەوتنێکی گشتگیر یان چەندین ڕێککەوتنن لە نێوان ئەمریکا و تاران بۆ ئەوەی واشنتۆن بتوانێ جگە لە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، ڕێگری لە بەرنامەی مووشەکە بالستیکەکانی ئەو وڵاتەیش بکات و کۆتایی بە ڕەفتارە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامیی لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بێنێت.

مایک واڵتز، یەکێک لە نووسەرانی نامەکە، وێرانی دەربڕینی خۆشحاڵی لە هاودەنگی هەر دوو حزب سەبارەت بە یەکێک لە گرنگترین ئاستەنگەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، داوای لە سەرۆکى وڵاتەکەی کرد لە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ تاران، هەموو چالاکییە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبەرچاو بگرێت.

نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕوونیان کردووەتەوە کە مەبەستی ئەوان لە چالاکی تێکدەرانەی تاران، ئاماژەیە بۆ ئەو هاووڵاتیانەی ئەمریکا کە لە لایەن تارانەوە بە بارمتە گیراون یان پشتیوانیکردنی ئێران لە میلیشیا و گرووپە تیرۆریستییەکان بە شێوەی پێدانی چەک و پارە لە لبنان، یەمەن، عێراق و بە تایبەت ئەوانەی کە لەم چەند هەفتەی دواییدا هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئەمریکا.

ئانتۆنی براون، نوێنەری دیموکراتەکان و یەکێک لەوانەی کە نامەکەی ئیمزا کردووە داوای لە سەرۆکى ئەمریکا کردووە کە دوو حزبی کۆماری و دیموکراته‌كان سەبارەت بە پرسی مەترسی کۆماری ئیسلامی ڕێک بخات و یەکگرتوویان بکات.

لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵای ڕابردوودا 150 نوێنەری دیموکرات داوایان لە جۆ بایدن کرد بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران و پاشان گفتوگۆی نوێ سەبارەت بە پرسەکانی تر دەست پێبکات. ئەو هەڵوێستە ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی نوێنەرانی کۆمارییه‌كان بووەوە و لە مانگی کانوونی دووەمدا داوایان لە جۆ بایدن کرد خۆی ببوێری لە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و لە بەرانبەردا بە کەڵکوەرگرتن لە گەمارۆکان کە دۆناڵد ترامپ دایناون، ئێران ناچار بکات بۆ چارەسەرکردنی هەموو پرسەکان گفتوگۆ بکات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین