رۆژنامەی ئێندپێندنت: به‌بیابانبوون هه‌ڕه‌شه‌ له‌ 55% خاكى عێراق ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى عێراق، ئاشكراى كردووه‌ دیارده‌ى به‌بیابانبوون هه‌ڕه‌شه‌ له‌ 55% خاكى عێراق ده‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ چوارى ته‌مووزى 2022 رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت باس كاریگه‌ریى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق ده‌كات و هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر كێشه‌ى به‌بیابانبوونى عێراق ده‌خاته‌ڕوو. رۆژنامه‌كه‌ هه‌ندێك زانیارى له‌ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى عێراق وه‌رگرتووه‌، له‌وانه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌ چاره‌سه‌رییه‌كى كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ دره‌خت بنێژرێت و بۆ ئه‌مه‌یش ئه‌م وڵاته‌ پێویستى به‌ 14 ملیار دره‌خت هه‌یه‌. 

رووبه‌رى خاكى به‌ بیابانبوو، ئێستا 27 ملیۆن دۆنمه‌، واته‌ 15% رووبه‌رى خاكى عێراق پێكده‌هێنێت، جگه‌ له‌مه‌یش 55% خاكه‌كه‌ى ترى ئێستا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى به‌بیابانبوونه‌.

دیارده‌ى "به‌بیابانبوون" گۆڕانكارییه‌كه‌ به‌ سه‌ر زه‌وى دێت، زه‌وییه‌كه‌ بە كه‌ڵكى ژیانى مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و رووه‌ك نایه‌ت. ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ عێراق ده‌ركه‌وتووه‌، وشكه‌ساڵى و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاو له‌ لایه‌ن وڵاتى دراوسێ و گۆڕانى كه‌شوهه‌وا وایانكردووه‌، ئه‌و دیارده‌یه‌ خێراتر ته‌شه‌نه‌ بكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین