پوله‌كه‌ى پاپا فڕانسیس توركیا و میدیاکانی ئێرانیش توڕه ده‌كات
ئێستا هەندێ لە میدیاکانی ئێران باس لەوە دەکەن کە چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەو پولە هەڵوێستێکی دوژمنکارانە لە دژی ئێرانە و پێویستە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ناڕەزایەتی خۆی لەو بارەوە نیشان بدات. ئەوەش بە هۆی چاپکردنی نەخشەی کوردستانی گەورە لەسەر ئەو پولە. ماڵپەڕەکانی "الف" و "همشهری ئۆنلاین" بە ئاشکرا بڵاوبوونەوەی ئەو پولەیان بە هەڵوێستێکی دوژمنکارانە ناو بردووە.
جێگای گوته‌بێژی پارتی داد و گەشەپێدان "پارتى ده‌سه‌ڵاتدار" ڕایگەیاندووه ئه‌و پوله‌ی له کاتی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرا‌نسیس بۆ هه‌ولێر نمایشكرا و نه‌خشه‌ی كوردستانی له‌سه‌ربوو، كاری ناوه‌ندێكی دیاریكراوە و بۆ به‌رهه‌مهێنانی دوژمنایه‌تیی دژی توركیا ده‌یكات.
بە پێی هەواڵی ڕووداو، عومه‌ر چه‌لیك، گوته‌بێژی ئاكپارتی ئێوارەی رۆژی سێشەممە 9ی ئاداری 2021 له ناوه‌ندی گشتیی پارتەکەی لە ئەنقەرە له كاتێکدا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی راپه‌ڕاندنی ئاک‌پارتی به سه‌رۆكایه‌تی رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆکكۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاكپارتی بەڕێوەدەچوو، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازدا.
عومەر چه‌لیك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له نزیكه‌وه چاودێری پێشهاته‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و چاودێریی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپاشیان كردووه.
چەلیک لەبارەی ئەو پوله‌ی له کاتی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرا‌نسیس بۆ هه‌ولێر نمایشكرا و نه‌خشه‌ی كوردستانی له‌سه‌ربوو، گوتی: "ئه‌مه له چه‌ند شوێنێكی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن چه‌ند چینێكی جۆراوجۆره‌وه ده‌كرێت. ئه‌مانه كاری درۆ و هه‌ڵه‌ن. له رابردوودا له فه‌ره‌نسا نه‌خشه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه نمایشکرا. ئه‌رمینیا ناوه ناوه ده‌یكات. كاری هه‌ندێك ناوه‌نده. پێمانوایه به‌ده‌ر له سه‌ردانه‌كه، شتێكه كه ناوه‌ندێكی دیاریكراو، به عه‌قڵی خۆی بۆ به‌رهه‌مهێنانی دوژمنایه‌تیی دژی توركیا ده‌یكات".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment