به‌ ژماره‌.. وه‌زاره‌تى دارایى عێراق زیادبوونى داهاته‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ئاشكراى ده‌كات، له‌ مانگى ئایارى رابردوو داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ 62 ترلیۆن دینار، ئه‌مه‌یش به‌ رێژه‌ى 95% له‌ داهاتى هه‌مان ماوه‌ى ساڵى 2021 زیاتره‌، كه‌ ئه‌و كات داهاته‌كه‌ 31 ترلیۆن و 917 ملیار دینار بوو.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ى شه‌شى ته‌مووزى 2022 وه‌زاره‌تى دارایى عێراق كۆمه‌ڵێك خشته‌ى بۆ ده‌رخستنى داهات و خه‌رجییه‌كانى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه‌. به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایى داهاتى نه‌وتى له‌ مانگى ئایارى رابردوو گه‌یشتووه‌ته‌ 59 ترلیۆن و 785 ملیار و 819 ملیۆن و 356 هه‌زار و 654 دینار. كه‌ ئه‌م بڕه‌یش رێژه‌ى 96% داهاتى عێراق پێكده‌هێنێ. 

له‌به‌رانبه‌ردا داهاتى نانه‌وتى گه‌یشتووه‌ته‌ دوو ترلیۆن و 432 ملیار و 775 ملیۆن و 493 هه‌زار و 926 دینار، كه‌ ئه‌مه‌ 4% داهاتى عێراق پێكده‌هێنێ. ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز نووسیویه‌تى به‌ به‌راورد به‌ هه‌مان ماوه‌ى ساڵى رابردوو 2021، ئه‌وا داهاتى عێراق به‌ رێژه‌ى 95% زیاد بووه‌، چونكه‌ ئه‌و كات داهاتى 31 ترلیۆن 917 ملیار و 236 ملیۆن دینار بوو.

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز هه‌ر به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، ئاشكراى كردووه‌ زێده‌ داهاتى عێراق ئه‌م ساڵ گه‌یشتووه‌ته‌ 21 ملیار دینار. 

له‌ ساڵى 2020 به‌ هۆى خراپى كارگێڕى و گه‌نده‌ڵى، لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕى داعش، په‌تاى كۆڕۆنا، دابه‌زینى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان عێراق تووشى قه‌یرانێكى قووڵى دارایى بوو، به‌ڵام ئێستا به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و ته‌نانه‌ت داهاته‌كه‌یشى زیادى كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین