توركيا و ئيسرائيل يەكەم رێككەوتنى فڕۆكەوانى واژۆ دەكەن تورکیە

نوچەنێت:

بەگوێرەى لێكتێگەيشتنى نێوان يائير لابيد، وەزيرى دەرەوەى ئيسرائييل و مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا، هەردوو وڵات يەكەم رێككەوتنى گەشتى فڕۆكەوانى نێوان هەردوو فڕۆكەى مەدەنيان واژۆ دەكەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (حەوتى تەمووزى/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە نووسينگەى سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل رايگەياند، رێككەوتنى فڕۆكەوانى نێوان ئيسرائيل و توركيا واژۆ كرا، بەگوێرەى ئەو رێككەوتنە چاوەڕوان دەكرێت گەشتى ئاسمانى ئيسرائيل بۆ توركيا دەستپێبكاتەوە. 

ئەو رێككەوتنە لەلايەن بەڕێوەبەرايەتى دەسەڵاتى فڕۆكەوانى مەدەنى هەردوو وڵات دواى چەندين هەفتە لە گفتوگۆى بەردەوام واژۆكرا.

سەبارەت بەو رێككەوتنە ميراف ميخائيلى، وەزيرى گەياندنى ئيسرائيل لە لاپەرەى فەرمى خۆى لە تويتەر نووسيویەتى، "ئەوە هەنگاوێكى ترى گرنگە بەرەو بەهێزكردنى پەيوەندى ئابوورى و ستراتيژى نێوان ئيسرائيل و وڵاتانى ناوچەكە، كە من زۆر بڕوام پێيەتى."

لە ساڵی (1951)ەوە ئەوە یەکەم جارە، بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا و دەستپێکردنی گەشتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئیسرائیل بۆ تورکیا، رێککەوتننامەیەکی تایبەت بە گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەردوولادا واژۆ دەكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین