تەندروستى سلێمانى نۆ ڕێنمایی بۆ خۆپارێزى لەتاى خوێنبەربوون بڵاوکردەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ هەینى (هەشتى تەممووزى/2022) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی چەند رێنماییەکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "نابێت خانه‌واده یان خه‌ڵك كۆ ببنه‌وه له‌چوارده‌وری سه‌ربڕه‌كه (قه‌ساب) وه نابێت هاوكاری بكه‌ن له‌كاتی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ و پارچه پارچه‌كردنی گۆشت."
له‌باره‌ی تای خوێنبه‌ربونه‌وه په‌یامێك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات و داواده‌كات، بۆ دوربون له‌و نه‌خۆشیه، نۆ ڕێنمایی جێبه‌جێبكه‌ن و راشیده‌گه‌یه‌نێت، " باشتروایه گۆشت دوای سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر له پله‌ی (4 - 8) پله‌ی سه‌دی هه‌ڵبگیرێت پاشان به‌كاربهێنرێت".
ده‌قی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ خۆپارێزى له نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون:
یه‌كه‌م: سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ پێویسته له‌ناوئه‌و سه‌ربڕینخانانه‌دا بێت كه‌ڕێگه پێدراون وپزیشكی ڤێنته‌رنه‌ی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات .
دووەم: له‌كاتی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ و كه‌وڵكردن وه‌یان پارچه پارچه‌كردنی گۆشته‌كه‌یدا پۆشینی جل وبه‌رگی خۆپارێزی وەك (ده‌ستكێش ،جزمه ،سه‌دریه‌ی پلاستیك ، ماسكی ده‌موچاو) پێویسته له‌به‌ربكرێن.
سێیه‌م: نابێت خانه‌واده یان خه‌ڵك كۆ ببنه‌وه له‌چوارده‌وری سه‌ربڕه‌كه (قه‌ساب) وه نابێت هاوكاری بكه‌ن له‌كاتی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ و پارچه‌پارچه‌كردنی گۆشت.
چواره‌م: به‌بێ ده‌ستكێش مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاو مه‌كه وه دوای پۆشینی ده‌ستكێش و كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی گۆشته‌كه پارچه‌پارچه بكه و پاشان ده‌ستت به‌باشی بشۆ .
پێنجه‌م: لابردنی پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵه سه‌ربڕاوه‌كان و دانانی كیسی داخراو فڕێدانی بۆشوێنی تایبه‌ت .
شه‌شه‌م: به‌كارهێنانی چه‌قۆ و ته‌خته‌ی پارچه‌پارچه‌كردنی تایبه‌ت به‌گۆشت وه‌شتن و پاكژكردنه‌وه‌ی ته‌خته و چه‌قۆكان دوای به‌كارهێنان
حه‌وته‌م: پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی ئاژه‌ڵه‌كه‌ی لێ سه‌رده‌بڕێت و به‌تایبه‌ت ئه‌وشوێنانه‌ی خوێنی لێیه به‌مادده‌ی كلۆریین (بلیچ- موعجیزه) ڕونكراوه
هه‌شته‌م: باشتر وایه گۆشت دوای سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر له پله‌ی (4 - 8 ) پله‌ی سه‌دی هه‌ڵبگیرێت پاشان به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام گۆشتی كوڵاو هیچ كێشه‌ی نیه‌و سه‌لامه‌ته ونابێته هۆی توشبون به‌نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربون .
نۆیه‌م: ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵ گه‌نه یان مێروی تری هه‌بو باشتر وایه‌نه‌یكریت یان سه‌ری نه‌بڕێت بو دوربون له نه‌خۆشی تای خوین به‌رببون، ئه‌م نه‌خۆشیه له‌نێوان ئاژه‌ڵه‌كان ده‌گوازرێته‌وه، وه بۆ مرۆڤیش، به‌هۆی گه‌نه و مێروه‌كانی كه‌له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان ده‌ژین وه‌به‌هۆی خوێن و گۆشتی ئاژه‌ڵه‌كه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment