بۆڕى ئاوى ئیفراز سێ چاککرایەوە کوردستانی

چنار خۆشناو ـ تایبەت بە نوچەنێت:

دواى شکانى یەکێک لە بۆڕییەکانى ئاوى ئیفراز، نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر تایبەت بە نوچەنێت ڕایدەگەیێنێت، "بۆڕى ئاوى ئیفرازى سێ لە هەولێر چاککراوە."

ئەمڕۆ شەممە (نۆى تەممووز/2022) نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "لە دواى هەوڵ و ماندوو بوونێکی زۆر و چەندین کاتژمێر کارکردن، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر توانیان بۆڕیە شکاوەکەى ئاوى ئیفراز سێ چاک بکەنەوە."

نەبەزعەبدولحەمید  ئاماژە بەوەشدەکات، لە چەند کاتژمێرى داهاتوو ئاوەکە دەگاتە ئەو گەڕەکەکانى کە ماوەیەکە بێ ئاون و گوتیشى،  "هۆکاری شکانی بۆڕییەکە  ەگەڕێتەوە بۆ کۆنى بۆڕییەکە، چونکە تەمەنێکی زۆری هەیە و ئەمەیش وادەکات بەرگەى ڕاکێشانى ئاو لە ئیفراز سێیەوە بۆ گەڕەکەکانى هەولێر نەگرێت."

جێگەى ئاماژەپێدانە، بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر دوێنێ شکانى بۆڕى ئاوى ئیفراز سێى ڕاگەیاند، کە لە (40%) ئاوى دانیشتیوانى هەولێر دابین دەکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین