بەشار ئەسەد سەردانی باكوورى رۆژئاوای كوردستان دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

بۆ یەكەمجار بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا سەردانی باكووری رۆژئاوای كوردستانی كردووە، وێزگەیەكی كارەبا و پڕۆژەی ئاوی بەسەر كردەوە، راشیگەیاندووە، "پارێزگای حەلەب مافی خۆیەتی سوودمەندی یەكەم بن لەم دەستكەوتە."

رۆژی هەینی (نۆى تەممووز/2022) ماڵپەڕی (ئەحوال)ی توركی بڵاویكردەوە دوای (11) ساڵ بەشار ئەسەد سەردانی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزە كوردییەكان لە باكووری رۆژئاوای كوردستانی كردووە، لەو سەردانە وێزگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا و پڕۆژەی ئاوی ئەو ناوچەیەی بەسەركردەوە، سەردانەكەی سەرۆكی سووریا بۆ ئەوە بوو دووبارە ئەو وێستگەیە بەگەڕ بخرێتەوە، بەشار ئەسەد بە كارمەندانی ئەو وێزگەی راگەیاندووە، "پارێزگای حەلەب نەهامەتی زۆری چەشتووە، هیچ پارێزگایەكی وڵاتەكەمان وەك ئەو پارێزگایەی بەسەر نەهاتووە، ئێستاش نە ئاو و نەكارەبا و خزمەتگوزاری هەیە، بۆیە مافی ئەو پارێزگایە سوودمەندی یەكەم بێت لەو دەستكەوتە."

بەگوێرەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی سووریا، ئەو وێستگەیە دوای بەگەڕخستنەوەی (200) مێگاوات كارەبا دەداتە پارێزگای حەلەب.

لەدوای ساڵی (2011) حكومەتی سووریا لەو ناوچانە كشاوەتەوە بە رێككەوتن، ئەو سەردانەی بەشار ئەسەد یەكەم سەردانە بۆ ئەو  ماوەیە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین