شارەوانى هەولێر ڕێگە بە دروستکردنى خانوو لە گەڕەکى سێبەردان دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکایەتیى شارەوانى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، "ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانوو بۆ بەشێک لە زەوییەکانی کەرتی 3000 ی گەڕەکی سێبەردان" کەوتەبوارى جێبەجێکردن.

ئەمڕۆ شەممە (نۆى تەممووزى/2022) سەرۆکایەتیى شارەوانى هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، "سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، پرۆسەی ڕێگەپێدانی بۆ دروستکردنی خانوو لە گەڕەکی سێبەردان خستە بواری جێەجێکردن."

لە بەشێکى ترى ڕوونکردنەوەکەى سەرۆکایەتیى شارەوانى هەولێر دەڵێت، "دوای ڕەزامەندی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ ڕێگەپێدان درا بە دروستکردنی خانوو بۆ بەشێک لە زەویەکانی کەرتی سێ هەزاری لە گەرەکی سێبەردان ئودل پرێست."

هاوکات ئەوەش هاتووە، "دوای پێدانی ڕەزامەندی بۆ دروستکردنی خانوو لەلایەن تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی سێ دەست کرا بە کارکردن و کردنەوەی شەقامەکان."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین