چوارچێوەی هاوئاهەنگی: دوای كشانەوەی سەدر دۆخی سیاسی عێراق ئاڵۆزبووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

فازڵ جابر، سەركردە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی رایگەیاند، "لەدوای كشانەوەی كوتلەی موقتەدا سەر لە پەرلەمان دۆخی سیاسی عێراق ئاڵۆزبووە، چاوەڕوان دەكەین پارتە كوردییەكان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار رێكبكەون."

رۆژی شەممە (نۆی تەمووزی/2022) ماڵپەڕی (بەغدا تودەی) بڵاویكردەوە فازڵ جابر رایگەیاند، "هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی چاوەڕوانی پارتە كوردیەكان دەكەن بۆ ئەوەی لەسەر پۆستی سەرۆكایەتی عێراق رێك بكەون، ئەوەش دەبێتە خێركردانی پڕۆسەی پیهێنانی حكومەتی داهاتووى عێراق."

سەبارەت بە كاریگەرییەكانی كشانەوەی فراكسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە كرد، "كشانەوەی فراكسیۆنی سەدر كاریگەری لەسەر گۆڕەپانی سیاسی هەبووە، بەڵام تا ئێستاش ئەگەری پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز هەیە."

فازڵ جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەگەر هەموو فراكسیۆنەكان بەشداربن لە حكومەتێك، ئەوكات دەتوانن لەبەردەم گەلی عێراق بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆی خۆیان."

دوای ئەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەردەوام بوو لە سێیەكی پەكخەر لەبەردەم پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەتی عێراق، موقتەدا سەدر بڕیاری دا ئەندامانی فراكسیۆنەكەی لە پەرلەمان دەستلەكار بكێشنەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین