گەشتوگوزارى سۆران: ئێمە ناتوانین بۆ هەر گەشتیارێک ئێشکگرێک دابنێین کوردستان- عێراق

چنار خۆشناو ـ تایبەت بە نوچەنێت:

بارزان محەممەد بەڕێوەبەرى گەشتوگوزاری سۆران بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "لە دوو ڕۆژى جەژنى قوربان ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار لە شارەکانى ناوەڕاستى عێراق سەردانى شوێنە گەشتیارەکانیى سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆرانیان کردووە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (10/تەممووز/2022) بارزان محەممەد، بەڕێوەبەرى گەشتوگوزاری ئیدارەى سۆران، بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوو ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار سەردانى شوێنە گەشتیارەکانى سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆرانیان کردووە."

بەڕێوەبەرى گەشتوگوزاری ئیدارەى سەربەخۆى سۆران ئاماژەى بەوەکرد، تاوەکو ئێستا هیچ ڕووداوێکى نەخوزراو بەسەر گەشتیاران نەهاتووە و دەشڵێت، "لە شوێنە مەترسیدارەکان ڕێنماییمان هەڵواسیوە، تاوەكو دوورکەونەوە لەو شوێنانەى مەترسی هەیە بۆ سەر ژیانیان، چونکە ناکرێ بۆ هەر گەشتارێک ئێشکگرێک دابنیین."

هەروەها ئەو داواش لە گەشتیاران دەکات، "هاوكار و هەماهەنگ بن لەگەڵیان، وە پێویستە پابەندى ڕێنماییەکان بن بۆ پاوکوخاوێن ڕاگرتنى شوێنە گەشتیارییەکان."

لە وەرزى هاوین، بە هۆى بەرزبوونەوەى پلەى گەرما لە شارەکانى عێراق ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى گەشتیارى عەرەب سەردانى شوێنە گەشتیارەکانى هەرێمى کوردستان دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین