لە قەرەهەنجیر سێ کەس لە یەک خێزان کوژران
نوچەنێت:
لەسەر کێشەیەکى کۆمەڵایەتی، لە گوندى چیمەنى سنوورى ناحیەى قەرەهەنجیر، سێ کەس کوژران، بە وتەى پۆلیس بکوژەکان هەڵاتوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە (13/تەممووز/2022) عامر نورى، وتەبێژى پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، دواى ئەوەى خێزانێک دەچنە لە ناو باخێک لە گوندى چیمەن، لەلایەن چەند کەسێکەوە بە چەقۆ لێیاندراوە، بەو هۆیەشەوە سێ کەس لە یەک خێزان کوژراون.
عامر نورى سەبارەت بە وردەکارى زیاترى روودواى کوشتنەکە بە خەندانى ڕاگەیاند، پێشتر کێشەیەکى کۆنى کۆمەڵایەتى لە نێوان بنەماڵەى کوژراوەکە و تاوانبارەکان هەبووە، بە دیاریکراویش نازانرێ کوژراوەکان کوردن یان عەرەب.
بەپێى وتەى وتەبێژى پۆلیسى کەرکووک، بکوژەکان بۆ شوێنێکى نادیار هەڵاتوون، بەڵام هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵێنەوە کردووە و پەڕاوى یاسایی کراوەتەوە.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment