بە هۆى کێشەیەک لە کێڵگەى کۆرمۆر بەرهەمهێنانى کارەبا کەم دەبێتەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە هۆى گرفتێکى تەکنیکى لە کۆمپانیاى دانەگاز، بەرهەمهێنانى کارەبا" لە هەرێمى کوردستان کەم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (13/تەممووز/2022) وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە كۆمپانیای دانەگاز لە كێڵگەی كۆرمۆر، هەناردەكردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم بووەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا کەم بووەتەوە."

وەزارەتى کارەبا لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا دووپاتى دەکاتەوە، "تیمەکانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتیەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن و پێشبینی دەكرێت لەماوەی 3 - 4 كاتژمێری داهاتوودا کێشەکە چارەسەر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی ببێتەوە."

جێگەى ئاماژە پێدانە، ڕۆژى (25)ـى حوزەیرانى (2022) بۆ جار سێیەم بە مووشەک هێرشکرایە سەر ئەم کێڵگەیە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین