رووسیا و ئۆكراینا له‌سه‌ر دامه‌زراندنى ناوه‌ندێكى هه‌ماهه‌نگى بۆ ناردنەدەرەوەى دانه‌وێڵه ڕێککەوتن
نوچەنێت:
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه (13/ته‌ممووز/2022) ماڵپه‌رى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه، خولوسى ئا‌كار رايگه‌ياند "ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ى نێوان شانده سه‌ربازييه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركيا و ئۆكراينا و رووسيا و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان به‌رێوه‌چوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا برياردرا به دامه‌زراندنى ناوه‌ندێكى هه‌ماهه‌نگى له ئيسته‌نبۆڵ، كه نوێنه‌رى لايه‌نه‌كانى تێيدا بێت، كۆبوونه‌وه‌كه زۆر بە ئه‌رێنى به‌رێوه‌چوو، کە تێیدا لەسەر پرسە ته‌كنيكييەكان بۆ ده‌رچوون و گه‌يشتنى دانوێڵەى ئۆکراینا لە به‌نده‌ره‌كان و دڵنيابوون له سه‌لامه‌تى كه‌شتيیەکان له رێگاكانى گواستنه‌وه‌دا رێككەوتن."
لە بەشێكی تری قسەكانی ئا‌كار گوتیشى، "جگه له كۆبوونه‌وه‌ى چوار قۆڵى ئه‌مرۆ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تر له نێوان هەردوو وڵات به دوو قۆلى ئه‌نجام درا، ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌کە هه‌نگاوێكى گرنگ بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى خۆراك و كاريگه‌رىیەكانی ئەو قەیرانە له‌سه‌ر جيهان."
ئا‌كار باس لەوەش دەكات، "لايه‌نه‌كان بۆ چارەسەرکردنى کێشەى دانەوێڵەى ئۆکراینا ئاماده‌ييان تێدايه، ئێمەش به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كار ده‌كه‌ين بۆ ئەوەی بگه‌ينه ئه‌نجامێك، ئه‌مرۆ كۆده‌نگيه‌ك دروست بوو تاوەکو هه‌فته‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ شاندى رووسيا و ئۆكرينا دووباره كۆببينه‌وه."
لەگەڵ هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا، توركیا لەچەندین پرس ئامادەیی خۆی دەربڕیووە بۆ ئەوەی نێوەندگیری نێوان ئەو دوو وڵاتە بكات، ئەو رێككەوتنەش بە یەكەم سەركەوتنی توركیا دادەندرێت لە نێوەنگیری نێوان رووسیا و ئۆكراینا.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment