تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ى مالیكى سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ ناڕه‌زاییه‌كانى سه‌در
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14/حوزه‌یرانى 2022 رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى ئه‌و راگه‌یێندراوه كردووه، كه له لایه‌ن نووسینگه‌ى نوورى مالیكى بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا ئه‌و تۆماره ده‌نگییه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه دوو رۆژه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه، تيێدا مالیكى هێرش ده‌كاته سه‌ر سه‌در و به "نه‌فام " و "ترسنۆك" وه‌سفى موقتەدا و ره‌وته‌كه‌ى ده‌كات.
نووسینگه‌ى نوورى مالیكى ده‌ڵێ، "ئه‌وه‌ى له تۆماره ده‌نگییه‌كه هاتووه هى نوورى مالیكى نییه، ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه به ته‌كنیكى نوێى ده‌نگى به به‌كارهێنانى ته‌كنیكى Deep fake دروست كراوه كه ئێستا به ئاسانى به‌رده‌سته بۆ لاساییكردنه‌وه‌ى ده‌نگی كه‌سێك".
هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگى زیاترى مالیكى ده‌كرێت
تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ى نوورى مالیكى دوو خووله‌ك و 25 چركه‌یه، گوایه له مانگى شوباتى رابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بووه له‌گه‌ڵ كادیرانى حزبى ده‌عوه، مالیكى باس له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى ده‌كات گوایه ده‌یه‌وێ به له‌خۆگرتنى سوننه زیان به پێكهاته‌ى شیعه بگه‌ینێ. دواتر مالیكى دێته سه‌ر موقته‌دا سه‌در و باس له‌وه ده‌كات گوایه ئێران ده‌یه‌وێ هاوكارى بكات بۆ ئه‌وه‌ى "كۆپییه‌ك" بێت هاوشێوه‌ى حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵاى ئه‌میندارى گشتى حزبوڵاى لبنانى بێت، به‌ڵام به بڕواى مالیكى "موقته‌دا نه‌فامه و له سیاسه‌ت نازانێ". دواتر باس له كوشتنى سه‌ركرده‌یه‌كى عه‌سائبى ئه‌هلى حه‌ق ده‌كات گوایه له لایه‌ن سه‌درییه‌كان كوژراوه، كاتێكیش عه‌سائیب چوار كه‌سى له سه‌درییه‌كان كوشتووه، ئه‌وا ئه‌وان له ترسان رایانكردووه، لێردا مالیكى سه‌درییه‌كان به "ترسنۆك" وه‌سف ده‌كات.
نووسینگه‌ى مالیكى باس له‌وه ده‌كات بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و تۆماره ده‌نگییه له كاتێكى هه‌ستیاره كه پرۆسه‌ى سیاسى و واقیعى عێراقى پێیدا تێده‌په‌ڕێت، ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى كه پێشتر ئاماده‌كاریى بۆ كراوه. هه‌ر چه‌نده نووسینگه‌ى نوورى مالیكى دروستى تۆماره ده‌نگییه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه كه‌چى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له‌وه ده‌كرێت، تۆماره ده‌نگییه‌كه نزیكه‌ى كاتژمێرێك ده‌بێت و له رۆژانى داهاتوودا به‌شه‌كانى تر‌ى بڵاوده‌كرێنه‌وه.
چه‌ندان خوێندنه‌وه‌ى جیاواز بۆ ئه‌و تۆماره ده‌نگییه كراوه، له‌وانه له ره‌وتى سه‌در سه‌رنج زیاتر ده‌درێته سه‌ر هه‌ینى داهاتوو كه بڕیاره سه‌درییه‌كان نوێژێكى "به‌كۆمه‌ڵ" بكه‌ن، ئه‌حمه‌د ره‌بیعى سه‌ركرده له ره‌وتى سه‌در ده‌ڵێ، "ئێمه به‌ره‌و هه‌ینى ده‌چین و پابه‌ندین به رێنماییه‌كانى سه‌در، سه‌رنج ناده‌ینه ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ به تۆمارێكى ده‌نگى ئه‌و هه‌ینییه تێكبده‌ن"
به تۆمار ده‌نگییه‌كه سه‌در زیاتر له دژى مالیكى هانده‌درێت
ئه‌حمه‌د شه‌ریفى چاودێرى سیاسى له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید، پێیوایه تۆماره‌كه‌ى نوورى مالیكى دروسته، چه‌ند ئامانجێك له پشت بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌وه‌ستێ، یه‌كێك له‌وانه دوورخستنه‌وه‌یه‌تى له به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو. له‌وانه‌یشه ناڕه‌زاییه‌كانى سه‌در له دژى پێكهێنانى هه‌ر حكومه‌تێكى ته‌وافوقى زیاتر بكرێت.
ناجح میزان چالاكوانى سیاسى به دوورى نازانێ ئه‌م تۆماره ده‌نگییه په‌یوه‌ندى به ناكۆكى نێوان لایه‌نه‌كانى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هه‌بێت و به‌مه‌یش ناكۆكییه‌كانى سه‌در و مالیكى به‌و تۆماره زیاتر ده‌كرێت. تا ئێستا هه‌ڵوێستێكى تووند له‌لایه‌ن سه‌درییه‌كان به‌دى نه‌كراوه، به‌ڵام پێشبینیه‌ك هه‌یه پێیوایه دواى تووڕه‌ییه‌كه دواى نوێژى هه‌ینى داهاتوو ده‌بێت.
نوورى مالیكى ئه‌میندارى گشتى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى دوو خوول سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بووه و ئێستا سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسایه و به‌هێزترین سه‌ركرده‌ى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگییه. موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در به‌ر له‌وه‌ى ره‌وته‌كه‌ى ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، ئاماده بوو له‌و حكومه‌ته‌ى كه به نیازى پێكهێنانى بوو، ته‌واوى لایه‌نه شیعه‌كان به‌شدارى پێبكات، ته‌نیا له دژى مالیكى بوو. ئه‌مه‌یش بۆ ململانێیه‌كى تووند و كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌نێوان ئه‌م دوو سه‌ركرده‌یه‌ى شیعه هه‌یه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment