به‌ هۆى مردنى كه‌ریم ئه‌حمه‌د ئاهه‌نگى کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ كه‌ریم ئه‌حمه‌د سكرتێرى پێشووى حزبى شیعى كوردستانى و عێراقى، كۆچى دوایى كرد، به‌و هۆیه‌وه‌ حزبى شیوعى عێراقى بڕیارى دواخستنى ئاهه‌نگى 14/ى ته‌مووزى دا كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ بچێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ى ته‌مووز كه‌ ساڵیادى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى 14/ته‌مووزه‌، كه‌ریم ئه‌حمه‌د سیاسه‌تمه‌دارى كورد كۆچى له‌ ته‌مه‌نى 100 ساڵى كۆچى دوایى كرد. هه‌ر به‌و هۆكاره‌ حزبى شیوعى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "بڕیار درا ئاهه‌نگى ساڵیادى شۆڕشى ته‌مووز به‌ هۆى كۆچى دوایى هاورێ كه‌ریم ئه‌حمه‌د دوا بخرێت".

كه‌ریم ئه‌حمه‌د له‌م مانگه‌ ته‌مه‌نى 100 ساڵى ته‌واو كرد، پێشتر سكرتێرى حزبى شیوعى عێراقى و دواتریش سكرتێرى حزبى شیوعى كوردستان بوو. 

شۆڕشى "چوارده‌ى ته‌مووز" له‌ ساڵى 1958 له‌ لایه‌ن چه‌ند ئه‌فسه‌رێكه‌وه‌ روویدا كه‌ دیارترینیان عه‌بدولكه‌ریم قاسم بوو، سیسته‌مى پاشایه‌تى له‌ عێراق بۆ كۆماری گۆڕى، به‌هۆى ئه‌وه‌ى شیوعییه‌كان له‌ده‌سه‌ڵاتى نوێ به‌شدار بوون، بۆیه‌ زۆر بایه‌خ به‌و بۆنه‌یه‌ ده‌ده‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین