ئه‌مه‌ريكا مەرجەكانی فرۆشتنى فرۆكه‌ى (ئێف 16) بە توركيا توندتر ده‌كات
نوچەنێت:
ئه‌مرۆ هه‌ينى (15/ته‌مموز/2022) ماڵپه‌رى (بى بى سى)ی توركى بڵاويكرده‌وه، پێشنيارى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ياساى ڕێگه‌پێدانى به‌رگرى نيشتيمانى (NDAA) كه له‌لايه‌ن فرانك پالۆن له پارتى ديموكرات و كريس پاپاس له پارتى كۆمارى پێشكه‌شكرا بوو، به ده‌نگى (179) ئەندام به‌رامبه‌ر (244) له کۆنگرێس په‌سه‌ند كرا، به په‌سه‌ندكردنى ئه‌م پێشنياره كرينى ئه‌م فرۆكه‌يه بۆ توركيا قورس ده‌بێت.
له‌یاساکەدا سەبارەت بۆ فرۆشتنى فرۆكه‌ى (ئێف 16) به توركيا یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە، کە نابێت توركيا ئه‌م فڕۆكانه دژى يۆنان به‌كاربهێنێت.
هەروەها فرانك پالۆن، ئه‌ندامى کۆنگرێسى ئەمەریکا دەڵێت، "نابێت رێگه به ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركيا بده‌ين به‌رده‌وام بێت له به‌كارهێنانى پێگه‌ى ناتۆ، لەهەمانكاتیش خۆى له لێكه‌وتەى كرده‌وه‌كانى به دوور بگرين."
هاوکات ساڵى داهاتوو ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت بودجه‌ى به‌رگرى بۆ (800) مليار دۆلار زياد بكات، بەڵام لە دواى رەزامەندی کۆنگرێس، ده‌بێت ئەم بڕیارە له لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى پيرانيشه‌وه په‌سه‌ند بكرێت.
لەدوای كڕینی مووشەكی بەرگری (ئێس 400) رووسی، كۆنگرێسی ئەمەریكا فرۆشتنی چەكی وڵاتەكەی بە توركیا راگرتووە، پێشتریش لە پڕۆگرامی فڕۆكەی (ئێف 35) دووری خستەوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment