لە هەرێمى کوردستان ساڵانە (90) ملیار دینار بۆ تووشبوانى شێرپەنجە خەرج دەکرێت تەندرووستی

نوچەنێت:

د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "ساڵانە (90) ملیار دینار" لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستان و سندوقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە خەرج دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە (16/تەممووز/2022) د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى، بە ماڵپەڕى حکومەتى هەرێمى ڕاگەیاند، "شێرپەنجە بەشێکی گەورەی چارەسەرییەکانە بۆ تووشبووانی شێڕپەنجە و بۆ ئەم مەبەستە دابینکردنی بودجەی تایبەت ساڵانە هەیە بەبڕی 90 ملیار دینار لەلایەن حکومەتی ھەرێم و هەروەها پاڵپشتی سندوقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە و دابینکردنی خزمەتگوزاریەکانی کە لە ھەرێم نییە لەڕێگەی ناردنە دەرەوەی نەخۆش لەسەر سندوقی شێرپەنجە بۆ ئەو بابەتانەی کە پێویستە و تا ئێستا لە عێراق دا ناکرێت."

وەزیرى تەندروستى ڕاشیگەیاند، "زیاتر لە 98% چارەسەریی شێرپەنجە لە نەخۆشخانە حکومیەكان ئەنجام دەدرێت کە ئەمە بووە هۆی سەرسامی وەزیری تەندروستی عێراقی فیدراڵ هەم بۆ ڕەوشی شێرپەنجە، هەم بۆ رەوشی ئەنجامدانی کوالیتی کۆنترۆڵی دەرمان و پێداویستی پزیشکی."

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین