كازمى و بایدن كۆبوونه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و جۆ بایدن سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ شارى جده‌ى سعوودیه‌ كۆبوونه‌وه‌ و دواتریش له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دووپاتیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16/ ته‌مووزى 2022 له‌ شارى جده‌ى سعوودیه‌ مسته‌فا كازمى و جۆ بایدن كۆبوونه‌وه‌یه‌كى داخراویان كرد، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باسیان له‌ به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان كرد. 

مسته‌فا كازمى له‌ كۆنگره‌كه‌ گوتى، "كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى چوارچێوه‌ى ستراتیژى نێوان عێراق و ئه‌مریكا ده‌كه‌ین، په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ستراتیژییه‌ و له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوكارى و متمانه‌ و رێزى هاوباشه‌ بنیادنراوه‌".

له‌به‌رانبه‌ردا جۆ بایدن گوتى، "عێراق خاوه‌نى ده‌رامه‌تێكى زۆر گه‌وره‌یه‌ ده‌كرێت زۆر به‌ باشى وه‌به‌رهێنانى تێدا بكرێت" بایدن گوتیشى، "په‌یوه‌ندى عێراق و ئه‌مریكا بۆ ئێمه‌ گرنگه‌".

جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌ به‌ر له‌ سعوودیه‌ سه‌ردانى ئیسرائیلى كردووه‌. سه‌ردانه‌كه‌ى بایدن به‌ ئامانجى تاوتوێكردنى چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جیهانه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین