عێراقییه‌كان رۆژانه‌ زياتر لە ملیۆنێك دۆلار به‌ جگه‌ره‌ ده‌ده‌ن تەندرووستی

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕێكى چینى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، عێراقییه‌كان رۆژانه‌ زياتر لە ملیۆنێك دۆلار به‌ جگه‌ره‌ ده‌ده‌ن و هه‌ر 20 خووله‌كێكیش جگه‌ره‌ له‌ عێراق كه‌سێك ده‌كوژێت.

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17/ته‌مووزى 2022 ناوه‌ڕۆكى بابه‌تێكى ماڵپه‌ڕى "میدریفا"ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌ له‌ هه‌ر 20 خووله‌كێك له‌ عێراق جگه‌ره‌ كه‌سێك ده‌كوژێت. ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ كه‌ نووسینگه‌كه‌ى له‌ هۆنگ كۆنگه‌، زانیارییه‌كانى له‌ عه‌باس جه‌بار وه‌رگرتووه‌ كه‌ سه‌رۆكى نووسینگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى جگه‌ره‌ كێشانه‌ له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌ هاتووه‌ رۆژانه‌ ملیۆنێك و 367 هه‌زار دۆلار به‌ جگه‌ره‌ ده‌درێت و تێكڕای به‌كارهێنانى جگه‌ره‌یش له‌لایه‌ن جگه‌ره‌كێشێكى عێراقى له‌ هه‌ر ساڵێكدا هه‌زار و 243 دانه‌ جگه‌ره‌یه‌. دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كراوه‌ له‌ عێراق یاساییه‌ك نییه‌  جگه‌ره‌كێشان سنووردار بكات.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ملیارێك و 300 ملیۆن جگه‌ره‌كێش له‌ دنیا هه‌ن و 80% له‌و ژماره‌یه‌ له‌و وڵاتانه‌ى تازه‌ پێگه‌یشتوون، ساڵانه‌ هه‌شت ملیۆن كه‌سیش به‌ جگه‌ره‌ ده‌مرن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین