سوپاى سووريا لە تەلرفعەت ئامادەسازى زياد دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ يەكشەممە (17/تەمووز/2022) ماڵپەڕى (سووريا نێت) بڵاويكردەوە هێزەكانى سەر بە رژێمى سووريا و مليشاكانى نزيك لە حكومەتى سووريا لە ناوچەكانى هێڵى بەرگرى بەرانبەر عەفرين و تەلرەفعەت و چەند ناوچەيەكى تر پێگەى خۆيان بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەيەكى سوپاى توركيا بەهێز دەكەن، فەرهاد شامى، وتەبێژى (هەسەدە) رايگەياند، "ژمارەيەك سەرباز و چەكى قورسى حكومەتى سووريا گەيشتينە ئەو ناوچەيە، پێگەى سوپاى سووريا لەو ناوچانە لە چوارچێوەى لێكتێگەيشتنى نوێى سەربازى بوو، كە ناوچەكانى كۆبانێ و رۆژئاواى تەلئەبيەز و عەين عيسا و لە قۆناغى داهاتوو ناوچەى مەنبەجيش دەگرێتەوە."
لە لايەكى ترەوە، مەزڵووم عەبدى، فەرماندەى هێزەكانى سوورياى ديموكرات داواى لە سوپاى سووريا كرد، سيستەمى بەرگرى ئاسمانى دابين بكەن، بۆ ئەوەى لە ئەگەرى هێرشى توركيا بەرپەرچى فڕۆكەى توركى بدەنەوە.
سەبارەت بە رەوانەكردنى هێزى تريش عەبدى ئاماژەى بەوە دەكات، "هێزەكان لەگەڵ سوپاى سووريا بۆ رووبەڕووبوونەوەى هێرشى توركيا هاوئاهەنگ دەبن، بەڵام پێويستمان بە رەوانەكردنى هێزى تر نييە، ئەوەشى گرنگە سويپاى سووريا بەرگرى لە خاكى وڵاتەكەى بكات و سيستەمى بەرگرى ئاسمانى دژ بە فڕۆكەى توركى بەكار بهێنێت."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment