هەفتەى داهاتوو مووچەى مانگى حەوت دابەشدەکرێت
نوچەنێت:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى ڕایدەگەیێنێت، بە بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، ڕۆژى (25) ئەم مانگە دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى تەممووز دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە (19/تەممووز/2022) سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، پارەى پێویست بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى حەوت لەبەردەستە و ڕۆژى (25) ئەم مانگە دەست بەدابەشکردنى مووچە دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیەى وەزارەتى دارایى لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕتى، سەبارەت بە دابەشکردنى مووچەى مانگى حەوتى پارێزگاى سلێمانى ڕایگەیاند، (100) ملیار دینار بۆ بانکەکانى ئەو پارێزگایە نێردراوە.
پێشتر وەزارەتى دارایى و ئابوورى ڕایگەیاندبوو، بەپێى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لەمەودوا هەموو (25)ـى مانگانە مووچە دابەشدەکرێت، پارەى تەواویش لەبەردەستە بۆ دابەشکردنى مووچەى ئەم مانگە. باسى لەوەشکردبوو، خشتەى دابەشکردنەکەش وەک مانگەکانى ڕابردوو دەبێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment