كاره‌باى چوار شارى عێراق ده‌پچڕێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20/ته‌مووز/ 2022 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى شاره‌كانى ناسڕیه و عماره و كوت و به‌سڕه رایانگه‌یاندووه، كاره‌با به ته‌واوى له‌و چوار شاره پچڕاوه. هۆكاره‌كه‌یش ته‌كنیكییه و له ئه‌نجامى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما كێشه بۆ وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با دروست بووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشبینى ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا پله‌ى گه‌رمى ئه‌و ناوچانه بۆ 50 پله‌ى سیلیزى به‌رزبێته‌وه. له ساڵانى رابردوودا به‌هۆى نه‌بوونى كاره‌با و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما، هاوین شه‌پۆلێكى ناڕه‌زایى جه‌ماوه‌رى تووند له باشوورى عێراق دروست ده‌كات. له ساڵانى 2018 و 2019 وه خه‌ڵك به هۆى نه‌بوونى كاره‌با له‌و ناوچانه ده‌ڕژێنه شه‌قامه‌كانه‌وه.
به‌گوێره‌ى ئاماره فه‌رمییه‌كان عێراق له دواى 2003 وه نزیكه‌ى 90 ملیار دۆلارى بۆ چاككردنى كه‌رتى كاره‌با ته‌رخان كردووه، كه‌چى تا ئێستا نه‌توانراوه چاك بكرێت.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment