دژ بە یاسای لەباربردن لە ئەمەریكا (17) كۆنگرێسمان دەستگیر كران عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

پۆلیسی ئەمەریكا رایگەیاند، "لە خۆپیشاندانەكانی دژ بە یاسای لەباربردنی منداڵ (35) كەس دەستگیركراون، لەو ژمارەیە (17) ئەندامی كۆنگرێسی ئەو وڵاتەی تێدایە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (20/تەمووز 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە پۆلیسی ئەمەریكا لە لاپەڕەی فەرمی لە تویتەر بڵاویكردەوە، بەهۆی دروستكردنی قەرەباڵغی و دروستكردنی بەربەست لەبەردەم هاتۆچوو لە خۆپیشاندنەكانی دژ بە یاسای لە باربردنی منداڵ (35) كەس دەستگیركران، لەو ژمارەیە (17) كۆنگرێسمانی تێدایە."

لای خۆشییەوە جۆ بادین، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند، "ئەو بڕیارەی دادگای ئەمەریكا وڵاتەكەمانی (150) ساڵ كشاندەوە، ژیانی ئافرەتانیش رووبەڕووی مەترسی دەكاتەوە، داواش دەكەم بەشێوەیەكی ئاشتیانە بەشداری هەر خۆپیشاندانێك بكرێت."

هەریەك لە ئیلهان عومەر و رەشیدە تەڵیبی مسوڵمان و كاسرین كلارك، یاردەری سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمەریكی لە دیموكراتەكان ئەلیكساندرۆ ئۆكاسیۆ كۆرتیز، وتەبێژی دیموكراتەكان لە نێو دەستگیركراوەكانن.

ئیلهان عومەر لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر چەند وێنەیەكی چركەساتی دەستگیركردنی بڵاوكردەوە، لەسەری نووسیبوو، "كاتی دەستگیركردمان لەكاتی بەشداریمان لە ناڕەزایی مەدەنیانە لەگەڵ ئەندامانی كۆنگرێس لەبەردەم دادگای باڵا، بەدەردەوام دەبین لە هەموو كارێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی بۆ سەر مافی وەچەخستەوەمان."

لە مانگی رابردوو دادگای باڵای ئەمەریكا ئەو مافە دەستووریەی هەڵوەشاندەوە كە رێگەی بە ئافرەت دەدا، منداڵ لەبار ببات، بەوەش كۆتایی بەو بڕیارە هات كە لە ساڵی (1973) مافی بە ئافرەت دەدا منداڵەکەى لەبار ببات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین