کاردانەوەی میدیا و حکومەتی ئێران سەبارەت بە پوولەکەی هەرێم
نوچه‌نێت
له توركیا جیا له لێدوانى تاكه تاكه‌ى به‌رپرسانى ئه‌م وڵاته، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا دوێنێ به‌راشكاوى ناڕه‌زایى خۆى له به‌رانبه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌ربرى. لە ئێرانیش سەرەتا هەندێ لە میدیاکان چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەو پوولەیان لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئێران ناساند و پاشان گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕۆژی چوارشەم ١٠ی ئادار ڕایگەیاند بڵاوبوونەوەی ئەو پوولە بەپێچەوانەی یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتیە و دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان گەیاندووەتە حکومەتی عێراق.
له‌م راپۆرته‌دا هەوڵ دەدەین هەڵوێستی بەشێک لە میدیاکانی ئێران و هەڵوێستی فەرمی ئێران لەو بارەوە بگوازینەوە:
-ماڵپەڕی "همشهری ئۆنلاین"، لە هەواڵێکدا لەژێر ناوی "هەڵوێستی دوژمنکارانەی کوردستانی عێراق لە دژی ئێران بە بیانووی سەردانى پاپا"، نووسیویەتی هەرێمی کوردستان بە بیانووی سەردانەکەی پاپا پوولێکی چاپ کردووە و نەخشەیەکی بڵاو کردووەتەوە کە بەشێک لە خاکی ئێران سەربە خاکی هەرێم ناسراوە. لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە کە وەزارەتی دەرەوە دەتوانێ ناڕەزایەتی خۆی لەو بارەوە نیشان بدات.
ئێران ده‌یه‌وێ به‌ناوى خه‌ڵك ناڕه‌زاییه‌كان
له دژى پووله‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌رببڕێت
لەو هەواڵەدا کە نیشاندەری تووڕەیی ئێرانییەکانه لە بڵاوبوونەوەی نەخشەی کوردستان هەروەها باس لەوە دەکرێ كه هێزه كوردییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به كرده‌نى ریفراندۆمیان بۆ سه‌ربه‌خۆیى كردووه.
دیاره ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ى كه ته‌واوى پارچه‌كانى كوردستان له پووله‌كه نیشان ده‌دات، میدیاى ئێرانى به ته‌واوى نیگه‌ران كردووه و بۆیه زۆربه‌یان بابه‌تى دژایه‌تى له‌سه‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه، لەوانە ماڵپەڕی "خرداد نیوز"، ماڵپەڕی "الف"، ماڵپەڕی "خبربان"، ماڵپەڕی "کرج رسا"، ماڵپەڕی"باخبران" و ماڵپەڕی "نامه" بە بڵاوکردنەوەی وێنەی پوولەکەی هەرێم کە نەخشەی کوردستانی لەسەرە هەڵوێستی هاوشێوەیان نواند و هەمان هەواڵیان بڵاو کردەوە.
-ماڵپەڕی "العالم فارسی"، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند حکومەتی هەرێمی کوردستان تەحەدای لە ئێران و سووریا کرد. بە پێی ئەو ڕاپۆرتە هەرچەندە گوتەبێژی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە ئەو پوولە تەنیا پێشنیارێکە، بەڵام بڵاوبوونەوەی بووەتە هۆی کاردانەوەی بەرپرسانی سێ وڵاتی ئێران، سوریا و تورکیا. لە ڕوانگەی حکومەتی عێراق و هەروەها ئەو سێ وڵاتەوە، هەرێمی کوردستان لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی عێراقدایە.
له‌به‌شێكى راپۆرته‌كه هاتووه "له‌وانه‌یه دانانى ئه‌و نه‌خشه‌یه له‌ژێر كاریگه‌رى ئه‌و ڕوانگانە بووبێت کە پێیانوایە ئەمریکای سەردەمی بایدن وەک هاوبەشێکی ستراتیژیک و بەرگریکاریی بەهێزی هەرێم دادەنرێ".
-هەواڵنێری کۆماری ئیسلامی "خبرگزاری جمهوری ئیسلامی"، بڵاوی کردەوە کە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی ئەو پوولە لە هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە: ئاشکرایە ئەوەی بڵاو کراوەتەوە، پێچەوانەی بنەما و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
سەعیدا خەتیب زادە گوتی، "کۆماری ئیسلامی ئێران وێرای دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆی سەبارەت بەو پرسە بە حکومەتی عێراق خوازیاری کۆکردنەوەی ئەو پوولە و پاشگەزبوونەوە لەو هەڵوێستەیە کە دۆستانە نییە".
-ماڵپەڕی "رادیو فردا" لە ڕاپۆرتێکدا وێرای ئاماژە کردن بە بڵاوبوونەوەی پوولەکە و نارەزایەتی ئێران و تورکیا دەنووسێت کە لەو نەخشەیەدا پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، سنە، کرماشان، ئیلام و هەندێ ناوچەی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات وەک خاکی هەرێمی کوردستان دانراون. هەروەها وێنەی تویتێك دانراوه گوایه كه‌سێكى ئاساییه و توانج له هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و نووسیویەتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بیانووی سەردانی پاپا بۆ کوردستان پوولێکی بڵاو کردووەتەوە و نەخشەیەکی لەسەر ئەو پوولە داناوە کە بەشێ لە خاکی ئێرانیش لە خۆ دەگرێ، وەک ئەوە وایە ئێران پوولێک بڵاو بکاتەوە کە نەخشەی سەردەمی هەخامەنشینەکانی لەسەر بێت.
رۆژنامه‌یه‌كى ئێران:
هه‌رێمى كوردستان به كرده‌نى ریفراندۆمى بۆ سه‌ربه‌خۆیى كردووه
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران به‌وه نه‌وه‌ستاون له راگه‌یاندنه‌كان به راشكاوى ناڕه‌زایى خۆیان ده‌رببڕن، به‌ڵكو وا نیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌و ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه و له تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كانه‌وه باس ده‌كرێت، بۆیه چه‌ند ڤیدیۆیه‌كیان دروست كردووه و گوایه خه‌ڵك له دژى نه‌خشه‌كه‌ى كوردستانى گه‌وره‌ن. ئه‌مه له كاتێكدایه وه‌ك رۆژنامه‌كانى ئێران باسى لێوه ده‌كه‌ن خه‌ڵكى ئێران به‌هۆى بارى سه‌ختى ئابوورى و په‌تاى كۆرۆنا ناتوانن بپرژێنه سه‌ر سیاسه‌ت، ته‌نانه‌ت به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵك داوا له سه‌ركرده‌كانیان ده‌كه‌ن روو له كێشه‌كانى ناوخۆى وڵات بكه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز له راپۆرتێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ناڕه‌زایى فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانى ده‌وڵه‌ت له ئێران روو له زیادبوونه و داوا ده‌كه‌ن پاره‌ى خوانى هه‌ژاره‌كان له شه‌ڕ و ململانێه‌كانى ده‌ره‌وه خه‌رج نه‌كرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment