رووسیا داوا دەكات ئەنجوومەنی ئاسایش فراوان بكرێت
نوچەنێت:
رۆژی پێنجشەممە (21/تەمووز/ 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكرەوە دیمتری پۆلنسكی لە وتارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، "پاڵپشتی فراوانكردنی ئەنجوومەنی ئاسایش دەكەین، وڵاتانی رۆژئاوا نوێنەریان لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە پێویست زیاترە، بۆیە داوادەكەین ئەنجوومەنی ئاسایش حیساب بۆ ئاسیا و ئەمەریكای لاتین بكات."لە بەشێكی تری قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، پێش هەموو شتێك ئەفریقیا ستەمی مێژوویی زۆر لێكراوە، دەبێت ئەو ستەمەی لەسەر هەڵبگیرێت.
هەر لەو كۆبوونەوە باسی لەو هۆكارانە كرد، كە لە هەشتی ئەم مانگە مۆسكۆ ڤیتۆی دژ بە درێژكردنەوەی میكانزمی بڕیاری گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ سووریا لە رێگەی رێڕەوی بابلهەوا لەسەر سنووری توركیا كرد.
سەبارەت بەو ڤیۆتۆیەش ئاماژەی بەوە كرد، "بەكارهێنانی ڤیتۆ لە هەشتی مانگ، بەریگریكردنەوەی دووبارەی رووسیا بوو لە سووریا و پاراستنی ناوچەیی و رزگاكردنی سووریا بوو بۆ ئەوەی وەك ئۆكراینای لێنەكرێت، ئەوەشی هەیە تەنیا لاوازی ململانێی جیۆسیاسی رۆژئاوایە دژ بە رووسیا.
لە بەشێكی تری قسەكانی گوتی، "گەیاندنی هاوكارییەكان لە رێگەی ئەو سنوورەوە بۆ سووریا نایاساییە، چونكە پرەنسیپی سەرەكی پێشكەشكردنی هاوكاری مرۆیی بەگوێرەی دەقی بڕیاری نەتەوە یەكگرتووەكان (46/182) رەزامەندی وڵاتەكە و رۆڵی سەرەكی لە هاوئاهەنگی هێنانی ئەو هاوكارییە مرۆییانەی بۆ سەر خاكی وڵاتەكەی پێویستە."
پۆنسكی لە بەشێكی تری وتارەكەی هانی وڵاتانی رۆژئاوای دا دەستبەرداری ئەو هەستیارییەی بەرانبەر رووسیا بن، گوتیشی، "دانیشتی ئەمڕۆی نەتەوە یەكگرتووەكان پاساوە بۆ زۆر درۆی پەیوەست بە جەنگی سەربازی رووسیا دژ بە ئۆكراینا."
ئەنجوومەنی ئاسایش لە (15) وڵات پێكهاتووە، چین و فەرەنسا و رووسیا و ئەمەریكا و بەریتانیا، ئەندامی هەمیشەیین و مافی ڤیتۆیان هەیە، (10) ئەندامەكەی تر لە نەتەوە یەكگرتووەكان بەگوێرەی دابەشبوونی جوگرافی هەڵدەبژێردرێن، بۆ هەر بڕیارێكی ئەو ئەنجوومەنە لای كەمی پێویستی بە نۆ وڵاتە، بەڵام ئەوەش بە مەرجێك ئەو پێنج وڵاتە هەمیشەییە رەخەنیان لێی نەبێت.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment