پیاوێك به‌ تۆمه‌تى ته‌قه‌كردن له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌ستگیركرا هەواڵ

نوچه‌نێت

ئه‌و پیاوه‌ى له‌ چوارقوڕنه‌ دوێنێ ته‌قه‌ى له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى كردبوو، ئه‌مڕۆ له‌ كاتى هه‌وڵى ده‌سگیركردنى له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ به‌ره‌نگارى هێزه‌كانى پۆلیس بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام دواجار ده‌ستگیركراوه‌.

دوێنێ 10ى ئادار له‌ ناو بازاڕى چوارقوڕنه‌ پیاوێك به‌ ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ى له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى كردووه‌ و بریندارى كردووه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م  كاتێك پۆلیس هه‌وڵى گرتنى داوه‌، به‌ ده‌مانچه‌ به‌ره‌نگارى پۆلیس بووه‌ته‌وه‌ و دواجار به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى پۆلیس راپه‌ڕین پیاوه‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌.
 

دەقی راگەیەندراوەکە:

کەسێک کە ئێوارەی دوێنێ خێزانەکەی خۆی لەناو بازار دایە بەر فیشەک  ئەمڕۆ دوای ڕوبەڕووبونەوە  بە چەکی دەمانچە لەگەڵ پۆلیس توانرا دەستگیر بکرێ .

ئەو کەسەی کە ئێوارەی دوێنێ بەرواری ١٠/٣/٢٠٢١ بە چەکی دەمانچە تەقەی لە ژنەکەی کردبوو، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی بیتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە لە دوای بەدەستهێنانی زانیاری ورد و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی نۆمەتبارەکە، مەفرەزەیەکیان دەرکرد بەڵام لەکاتی دەستگیرکردنیدا کەسەکە بە چەکی دەمانچە ڕووبەڕووی هێزەکانمان بۆتەوە و دواتر دەستگیریان کرد.

ئێوارەی دوێنێ ژنێک بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە هەبوو و بۆ چارەسەر لە نەخۆشخانە هێڵدرایەوە .

ژنەکە تەمەنی ٣٥ ساڵە و ژنی ماڵ دانیشتوی ڕانیە ، بە وتەی خۆی لەلایەن هاوسەرەکەی لە بازاڕی شارەوانی لە ناحیەی چوارقوڕنە بە دەمانچە تەقەی لێکراوە و بەو هۆیەوە بریندار بووە ، بە وتەی خۆی ڕووداوەکە لەسەر کێشەیەکی خێزانی بووە .

دوای کردنەوەی مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ، بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیر کردن بۆ تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی ٤١٣ لە یاسای سزادانی عیراقی دەرچوو، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی بیتوێن لە ناحیەی چوارقوڕنە دوای ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانمان کەسەکە بە چەکی دەمانچە تەقەی لە هێزەکانمان کرد ، دواتر توانرا لەلایەن هێزەکانمان دەستگیر بکرێت.

تۆمەتبارەکە کە دەکاتە هاوسەری ژنەکە تەمەنی ٣٠ ساڵە و پیشەی کاسب بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە. لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و بەردەوامە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین