قەیس خەزعەلی: گرووپەكانی مقاوەمە بڕیاری دەركردنی توركیا جێبەجێ دەكەن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ هەینی (22/تەمووز/2022) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویكردەوە قەیس غەزعەلی لەكاتی سەردانی بۆ لای یەكێك لە كەس و كاری قوربانیانی هێرشەكەی گوندی پەرخە رایگەیاند، "ئەو هێرشەی توركیا تاوانێكی روونە، بەڵگەی تەواویش لەبەردەستە توركیا ئەنجامدەریەتی، دەزگا ئەمنییەكان ئەوەیان پشتڕاستكردۆتەوە ئەو چەكانەی بەكارهاتوو لە بۆردوومانی دهۆك توركین."
لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، "هەڵوێستی حكومەتی عێراق لاوازە، مایەی قبووڵكردن نییە، لەگەڵ پێشێلكارییەكانی سەرەوەری و خوێنی عێراقییەكان گونجاو نییە، هەموو هەوڵێكی توركیا بۆ رەتكردنەوەی ئەو تاوانە رەت دەكرێتەوە، پێویستە توركیا دان بەو تاوانە بنێت و بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆی خۆی."
خەزعەلی هیوای خواست پەرلەمانی عێراق بڕیارێك دەربكات بۆ دەركردنی دەستبەجێی سوپای توركیا، جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە گرووپەكانی مقاوەكە ئامادەن بڕیاری گەلی عێراق و پەرلەمان جێبەجێ بكەن.
سەرۆكی عەسائبیی ئەهلی حەق گوتیشی، "ئەگەر سوپای توكیا داوای لێبوردن نەكات بەرپرسیارێتی نەگرێتە ئەتۆ، ئەوە باجی خوێنی ئەو هاووڵاتیانە دەدات، چونكە هەڵوێستی گرووپەكانی مقاوەمە و رۆڵەكانی گەلی عێراق لە ئاستی بۆردوومانەكەی توركیا دەبێت."
بۆردوومانەكەی گوندی پەرەخە كە بووە كوژرانی نۆ هاووڵاتی و برینداربوونی (23) هاووڵاتی تر، ئەمەیش ناڕەزایی تووندی لایەنەكانی عێراقی لێكەوتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment