شانەيەكى ئێرانى لە توركيا دەستگير دەكرێت ئێران

نوچەنێت:

حكومەتى توركيا شايەنەيەكى ئێرانى دەستگيركردووە، کە هەوڵيان داوە سێ گەشتيارى ئيسرائيلى لە ئيستەنبۆڵ بكەنە ئامانج.

ئەمڕۆ يەكشەممە (24/تەمووز 2022) ماڵپەڕى (خەليج جەديد) بڵاويكردەوە، دەزگا راگەياندنەكانى توركيا بڵاويان كردەوە، شانەيەكى ئێران لە ئيستەنبۆڵ دەستگيركراون هەوڵيان داوە  ئافرەتانى ئيسرائيلى بكەنە ئامانج، كە بۆ گەشت سەردانى ئەو وڵاتەيان كردبوو، دواى كۆكردنەوەى زانيارى لە هەردوو شارى ئيستەنبۆڵ و يالۆفا حەوت كەسيان دەستگيركردووە.

جەمال قەداكچى، بەرپرسى ئەو شانەيە دانى بەوە داناوە ئەو گرووپە لە لايەن دەزگاى هەواڵگرى ئێران راسپێدراوە بۆ ئەوەى ئەو سێ ئافرەتە بكوژن، لە بەشێكى ترى دانپێدانانەكان ئاشكراى كردووە لەبەرانبەر ئەو چالاكييە بڕى يەك مليار تومەنى ئێرانيان پێدراوە، كە دەكاتە نزيكەى (35) هەزار دۆلار.

لە لێكۆڵينەوەكان ئەوە ئاشكراوە كە ئەو ئافرەتانە لە ژووى (101) هوتێلى بۆتيت لە ئيستەنبۆڵ ماينەوە، ئەو شانەيە بە وردى چاودێريان كردوون، بەڵام ئێوارەى (14)ى مانگى رابردوو دەستگيركراون، ئەو كەسانەى دەشتگيركراون پێنج پياو دوو ئافرەتن، بەناوەكانى، كەيفان مەجدەجزادە، مەجيد نەزير، عەبى رەزا شابودكان، مەحموود سەيد حوسێنى، حەسەن هاشمخانى و مەريەم محەمەدى و ئيمان شوجاى.

سەرۆكى ئەو شانەيە هاووڵاتيەكى ئێرانى بە رەگەز تاجيكستانييە، لە سوپاى ئێران ئەفسەرى دەريايى بووە، لەو چالاكيەش بەربرسى تەقەكردن لەو ئافرەتە ئيسرائليانە بووە، لە لێكۆڵينەوەش دانى بەوە داناوە ئامانج لە كوشتنيان تۆڵەكردنەوەى كوشتنى سەربازانى ئێرانى بووە.

لە ماوەى رابردووش چەند جارێك راگەياندنەكانى توركيا بڵاويان كردەوە، شانەى ئێرانى دەستگيركراون، كە ئامانجيان كوشتنى هاووڵاتيانى ئيسرائيلى بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین