چەند پێشمەرگەیەکى کۆمەڵە لەلایەن سوپاى پاسدارانەوە بە دیل دەگیرێن ئێران

نوچەنێت:

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا، بە دیلگیرانى ژمارەیەک پێشمەرگەیان لە سنوورى پارێزى ورمێ لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان ئاشکرا دەکات.

درەنگانى شەوى ڕابردوو (25/تەممووز/2022) سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "بەداخەوە لە چەند رۆژی رابردوودا، لە ئەنجامی چالاکییەکی تەشکیلاتی بۆ کاری رێکخستن لە ناوچەی سۆماوبرادۆست، سەربە پارێزگای ورمێ، تیمێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، دەکەونە بۆسەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەداخەوە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان دەستبەسەر دەکرێن".

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، "سەبارەت بەم رووداوە، لە رۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین