چیا مه‌ده‌نى: ئامانجى كورديش تالینت ئه‌وه‌یه‌ به‌هره‌كانى كورد بدۆزێته‌وه‌ له‌ هه‌ر كوێیه‌ك بن کولتوور

دیارى چوچانى- تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

پرۆگرامى "كورديش تالنت" پرۆگرامێكى هونه‌رییه‌ و به‌م نزیكانه‌ له‌سه‌ر شاشه‌ى وارتیڤى په‌خش ده‌كرێت، چیا مه‌ده‌نى هونه‌رمه‌ند كه‌ خاوه‌نى بیرۆكه‌ى پرۆگرامه‌كه‌یه‌ و هاوكات ئه‌ندامى لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیاره‌ تێیدا، له‌ دیمانه‌یه‌كى تایبه‌تى نوچه‌نێت دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئامانجى سه‌ره‌كى پرۆگرامه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ر كوێیه‌كى دنیا بێت به‌هره‌كانى كورد بدزۆێته‌وه‌ و كار بۆ ده‌رخستنیان بكات. چیا مه‌ده‌نى چه‌ندان ورده‌كاریى ترى پرۆگرامه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

له‌ پاڵاوتنى سه‌ره‌تاى چه‌ند كه‌س به‌شدارییان له‌ پرۆگرامه‌كه‌ كردووه‌؟

لەسەرەتاوە سەرووی ھەزار کەس خۆی ناونووس کرد بوو، بەڵام ئەوانەی کە پاڵێوران بۆ ئەوەی کە بچنە بواری پڕۆسەی ھەڵسەنگاندنەوە، نزیكه‌ى 350 کەسێک بوون، ئەم 350 کەس لەلایەن دادوەرەکانەوە ھەڵسەنگاندنیان بۆ کرا، بوون بە 30 کەس. دوای ئەوە خەڵک دەنگی پێدان بە دەنگی خەڵک و بە دەنگی دادوەر 15 کەسيان پاڵاوت لە کۆتاجاردا کە چوون بۆ پڕۆگرامی تەلەڤزیۆنی لە war tv.

ئایا ته‌نیا كورد له‌ پرۆگرامه‌كه‌ به‌شدار ده‌بن؟ هه‌وڵ نه‌دراوه‌ پێكهاته‌كانى ترى كوردستان به‌شدارى پێ بكه‌ن وه‌ك توركمان و مه‌سیحیه‌كان؟

بێگومان ئەم پڕۆگرامانە بە ھۆی ئەوەی کە ناوەکەى وایە "کوردیش تالینت" ئێمە تەنیا بۆمان ھەیە لەسەر گۆرانیبێژی کوردی کار بکەین. ھەڵبەت ئەوە رێگەپێدراو بووە، بەڵام ڕێژەی بەشداربووان لەناو تورکمانەکان کەمتر بوون، ئەگینا ئەوانیش بێگومان ئەگەر دەنگێکی بەھێز ھەبووایە رەنگە خۆی بگەیاندبووایە پرۆگرامی کۆتایی کە دواجار ئەوە خەڵک بڕیار دەدات کە لەسەر شێوەی گۆرانییەکان و زمانەکان چۆن دەگەنە قۆناغی یەکەم یان دووەم یان نا.

چیا مه‌ده‌نى:

ئامانجى سه‌ره‌كى له‌و پرۆگرامه‌ چییه‌؟

ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە ئێمە بتوانین لە پەرتەوازەبوونی کورد، کە لە ھەموو دنیا بەربڵاوەوە، زۆرینەیان رەنگە ئەو دەرفەتەیان نەبێت کە بتوانن لەو پرۆگرامانە بەشدار بن و کەناڵێک کە دەبێ بچن سەرەتا ھەنگاو بە ھەنگاو لەگەڵیان بن مەرجێکی زۆر و رێگەیەکی زۆر ببڕن. ئێمە توانیمان وا بکەین کە تۆ لە ھەر کوێیەکی جیھان بژیت بەبێ ئەوەی خەرجیەکی زۆر بکەیت دەتوانی تا قۆناغی کۆتایی ھەر لەماڵی خۆت بە مۆبایلەکەت ھەر لە ژوورەکەی خۆت بەشداریی بكه‌یت. ئەو کات ئەو کەسانەی کە شایەنی ئەوەن بێنە سەر ستەیج ئێمە بە خەرجی "کوردیش تالینت" دەیانھێنین ئامانجەکە ئەوەیە ئێمە دەرفەت بڕەخسێنین بۆ ئەو به‌هره‌یه‌ك کە ھەن و مەجالیان نییە، لە سیزنی یەکەم بۆمان دەرکەوت دەرفەتمان رەخساند بۆ کەسانێک لە لۆس ئەنجیلۆس ھەتا دێیەکی پشتی کرماشان و عەفرین کە منداڵه‌ ھەژاربوون نەیاندەتوانی خەرجی بکەن لەو پڕۆگرامانەی پێشوو بەشدار بن، ئێمە توانیمان دەرفەتیان بۆ بڕەخسێنین.

سه‌باره‌ت به‌ لیژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن كێتان هه‌ڵبژاردووه‌؟ پێوه‌رتان چى بووه‌؟

بێگومان ئێمە ئەو دادوەرانەی ھەڵمانبژاردن، دادوەرانێک بوون کە لە ئاستی ئەکادیمی و میوزیکی رەنگە ناوبانگیان زۆر نەبێت، بەڵام ناوەڕۆکیان ھەبێت بە پێی چوار مەرجی تایبەتی ئێمە دەنگ به‌ به‌شداربووه‌كه‌ دەدەین: کوالێتی دەنگ بە جیا دەنگی پێ دەدەین لە 1 بۆ 10 تەکنیکەکان و لەرینەوەکانی دەنگ لە 1 بۆ 10 ئیحساس دەربڕین لە 1 بۆ 10 دەنگی پێدەدەین کارێزمابوون و وزەی سەر ستەیج 1 بۆ 10. ئێمە 3 دادوەرین لە ھەر دادوەرێک 40 پۆینت وەردەگرێت بە دەنگێکی بەڵێ و نەخێر نییە، کۆی گشتی 120 پۆینت دەدرێت کێ زۆرترین پۆینت وەربگرێت دەمێنێتەوە و کێ کەمترین وەربگرێت  بێگومان بە جێمان دێڵێت

‎ئێمه‌ ده‌زانین چه‌ندان پرۆگرامى ترى له‌م شێوه‌یه‌ هه‌بووه‌، چه‌نده‌ هه‌وڵ دراوه‌ شتێكى جیاواز پێشكه‌ش بكه‌ن؟

بێگومان ھەر پرۆگرامەی لەگەڵ ھەڵبژاردنی بەشداربووەکان جیاوازییەک دروست دەکات ئێمە ھەوڵمان داوە دەرفەت بڕەخسێنین و بە دەنگی جیاواز بە ڕەنگی جیاواز بێنە سەر ستەیجەکە، کە بتوانن ئەوانە ھەموو رەنگەکانی موزیک بە ئێمە نیشان بدەن. بێگومان ئەوەی ھاتووەتە سەر ستەیجی ئێمە، ھەمووی دەنگخۆش بوون و کەس لەسەر دەنگناخۆشی دەرناکرێ بەڵام لە رووى هونه‌رییه‌وه‌، دەمانەوێت بزانین کامەیان زیاتر دەیانەوێت له‌ڕووى هونه‌رییه‌وه‌ ھەمەلایەنە بن، بەڵام زۆر شتی تریش ھەیە وەک رۆشنبیری ھەڵبژاردنی گۆرانییەکان، رەنگە ئێمە بتوانین جیاوازیەک نیشان بدەین.

داتانناوە بە چەند پڕۆگرام تەواو بێت؟

خه‌ڵاتى تۆماركردنى ئه‌لبومێك بۆ براوه‌ى یه‌كه‌م ده‌بێت
 

سیزینی یەکەم 9 ئەڵقە دەبێت کە لە بەرواری 1/8/2022 کاتژمێر 10 شەو بە کاتی ھەولێر لە که‌ناڵی war tv په‌خش ده‌كرێت، ھەر ھەفتەیەی ئەڵقەیەک بڵاودەبێتەوە و 26/9 ئه‌ڵقه‌ى كۆتایى لەوێ بڵاودەبێتەوە کە ئەمە دەبێتە سیزینی یەکەم و لەپلانمان دادەبێت بۆ ساڵی داھاتوو بەردەوام بین.

‎براوه‌ى یه‌كه‌م چى ده‌باته‌وه‌ خه‌ڵاتى چى ده‌بێت؟

خەڵاتی یەکەم ئەلبوومێکی گۆرانییە و چەند کلیپێکی سەردەمیانەیە و  گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت بۆ ماوەی سێ ساڵ لە کوردستان و دەرەوەی وڵات کۆنسێرتی بۆ ده‌كرێت و دەستی ده‌گیرێت تا ئەو ھونەرمەندە بتوانێت تا قۆناغێکی بەرز دەنگی بگاتە ھەموو کوردانی جیھان.

‎سه‌باره‌ت به‌ لیژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن كێتان هه‌ڵبژاردووه‌؟

ئێمە لیژنەی ھەڵبژاردن پێکھاتووە لە تیمی "پڕۆکداشن"و "تیمی کوردیش تالینت" تیمێکی راوێژکاریشمان ھەبوو بڕیاردرا لە کۆبوونەوەک دەرفەت بڕەخسێنین بۆ ئەو کەسانەی کەمتر دیاربوون بەڵام ئەرشیفێکی مەزنیان ھەبووە، ھەم لەبواری پڕۆداکشنەوە ھەم لە رووی موزیکەوە ھەم لەرووی دەنگەوە دواجار وا بڕیارمان دا مامۆستا خالید سەرکار بێت و ھۆزان فاتێ و چیا مەدەنی ئەو سێ کەسە وەک لیژنەی سه‌ره‌كى دەست بەکار دەبن و ھەفتەی یەک میوانمان دەبێت وەک دادوەر کە ئەویش سوپرایزە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین