بڕیارى دووبارە پشکنینەوەى ئۆتۆمبێلە دەرنەچووەکان دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردن کوردستانی
بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، بڕیارى ژمارە (16)ی ساڵی 2022ی وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (کەتایبەتە بەتۆمارکردنی ئوتومبێلەکێشەدارەکان لەڕووی مەرجی سەلامەتی) دەکەوێتەبوارى جێبەجێکردن.

ئەمڕۆ سێشەممە (26/تەممووز/2022) بەڕێوبەرەیەتیى هاتووچۆى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا، کات و شوێنى پشکنینى ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە دووبارە پشکنینان بۆ ئەنجام دەدرێت بڵاوکردەوە.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەدا، "ڕۆژی شەممەی داهاتوو کەدەکاتە (30/7/2022) لەهەر سێ سەنتەری پشکنین (32ی پاڕک، گوێڕ، کەسنەزان) دەست بکرێت بەدوبارە پشکنینەوەی ئوتومبێلەکان کەپێشتر پشکنینیان بۆئەنجامدرابو وەدەرنەچوبون."

 

دەقى بڕیارەکانى بەڕێوەبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر:

یەکەم: ڕۆژی شەممەی داهاتوو کەدەکاتە (30/7/2022) لەهەر سێ سەنتەری پشکنین (32ی پاڕک، گوێڕ، کەسنەزان) دەست بکرێت بەدوبارە پشکنینەوەی ئۆتۆمبێلەکان کە پێشتر پشکنینیان بۆ ئەنجامدرابو وەدەرنەچووبوون.

دووەم: بۆ ئەوەی لۆد و قەرەبالغی دروست نەبێت لەهەریەکێک لەو سەنتەرانە، لەڕۆژانی شەممە (300) ئۆتۆمبێل پشکنینی بۆئەنجام بدرێت.

سێیەم: بە پێشوەختە لەڕاگەیاندنەکانەوە لیستی ئەو ئۆتۆمبێلانە دیاری دەکرێن، وە ڕۆژی سەردانیان و شوێنەکەیان بۆدیاری دەکرێت، واتا سەردانیکردنی سەنتەرەکان بەپێی سیستەم دەبێت، وە هەر ئۆتۆمبێلێک لەکات و شوێنی دیاریکراوی خۆی سەردانى نەکات پشکنینەکەی بۆ ئەنجام نادرێت.

چوارەم: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە پشکنینی دووبارەیان بۆدەکرێتەوە لەسەنتەری پشکنینی (32ی پاڕک)، دەبێت بۆ ڕۆژی یەکشەممەی دواتر سەردانی هاتووچۆی هەولێر بکەن لە کاتژمێر(2)ی پاش نیوەڕۆ، بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان.

پێنجەم: ئەو ئۆتۆمبێلانەی کەپشکنینی دووبارەیان بۆ دەکرێتەوە لەسەنتەری پشکنینی  (کەسنەزان)، دەبێت بۆ ڕۆژی دووشەممەی دواتر سەردانی هاتووچۆی هەولێر بکەن لەکاتژمێر(2)ی پاش نیوەڕۆ، بۆ تۆمارکردنی ئوتومبێلەکانیان.

شەشەم: ئەوئوتومبێلانەی کەپشکنینی دووبارەیان بۆ دەکرێتەوە لەسەنتەری پشکنینی (گوێڕ)، دەبێت بۆ ڕۆژی سێشەممەی دواتر سەردانی هاتووچۆی هەولێر بکەن لەکاتژمێر(2)ی پاشنیوەڕۆ بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان.

حەوتەم: هەر ئۆتۆمبێلێک کە شوێنی خۆی و بەڕواری سەردانیکردنی خۆی بۆ دیاری دەکرێت، دەبێت لەو بەڕوارە سەردان بکات ئەگەرنا دوادەخرێت تاکۆتایی پرۆسەکە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین