تۆڕى کارەباى هەرێمى کوردستان و عێراق بە یەکەوە دەبەسترێتەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (26/تەممووز/2022) دواى سەردانیکردنى عادل کەریم، وەزیری کارەبای عێراق بۆ وەزارەتى کارەباى هەرێم، لەگەڵ کەمال محەممەد وەزیرى کارەباى هەرێمى کوردستان کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و لە بارەى هێرشەکەى دوێنێ شەوى سەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر کەمال محەممەد ڕاگەیاند، "ئەرکى حکومەتى عێراقە ئەنجامدەرانى هێرشە بدۆزێتەوە."
لە بەشێکى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا، وەزیرى کارەباى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، "لە ئێستادا ڕۆژانە (16) کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان دەدەیت، لەم نزیکانە چوار وێستگەى دیکەى کارەبا دەکەوێتەکار."
هەروەها عادل کەریم، وەزیری کارەبای عێراق گووتى، "لەگەڵ وەزارەتى کارەباى هەرێم گفتوگۆیان لەسەر ڕێکخستن و بەستنەوەى تۆڕى کارەباى هەرێم و بەغدا کردووە. "
عادل کەریم دەشڵێت، "ئەگەر هەرێمی کوردستان گازی زیاتری هەبێت، ئامادەین بیکڕین، بەڵام لە ئێستادا تەنیا بەشی خۆیان دەکات."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment