ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم: به هیچ شێوه‌یه‌ك ژماره‌ى گه‌شتیاران كه‌مى نه‌كردووه
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 27/ تەمووز/2022 سیروان تۆفیق بەڕێوەبەری بە بازاڕكردن لە دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ره‌تیده‌كاته‌وه له‌دواى تۆپبارانه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر گوندى په‌ره‌خى زاخۆ ژماره‌ى گه‌شتیاران كه‌مى كردبێت و ده‌ڵێ، "گەشتیاری کەمی نەکردووە، بەڵام کاریگه‌ریى له‌سه‌ر ناوچەیەکى شاری دهۆک هه‌بووە. ئەو گەشتیارانەی کە بۆ گەشت روویان لەو ناوچانەى زاخۆ ده‌كرد، جارێکی تر کەس ناتوانێت بە ئاسوودەيی سەردانیان بکات، دەڕۆن بەرەو هەمان پارێزگا بەڵام بۆ شوێنێکی گەشتیاری تر دەچن".
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ى گه‌شتوگوزار گوتیشی، "خەڵکی تۆزێک دڵەراوکێی لا دروست دەبێت لە چوونی بۆ ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ ئەوانەی کە ئێمە هاوتەریبین لە وڵاتی تورکیا و ئێران".
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە گوایە گەشتوگوزاری عێراق داوای کردووە رێنمایی بدرێت بە ناوچە گەشتیارییەکان، ئەوانەی مەترسیدارن خەڵکی لێ ئاگادار بکەنەوە، سیروان تۆفیق دەڵێت، "تا ئێستا هیچ شتێکی وا بە فەرمی نەگەیشتووە، ئەوان ناتوانن شوێن بۆ گەشتیار دابنێن کە سەردانی کوێ بکەن، بەڵام کاتێک ئەوان بیانەوێ رێنمایی دابنێن کە گەشتیار لە کوردستان روو لە کوێ بکات، بێگومان ئەوە بە هەماهەنگی و دەستەی گشتی گەشتوگوزار و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت لە بەغدا".
رۆژی چوارشەممەی رابردوو 20/ ته‌مووز تۆپبارانی ناوچەیەکی گەشتیاری لە زاخۆ کرا، لە ئەنجامدا 40 هاووڵاتی کوژراو و بریندار بوون، حکومەتی عێراق بە فەرمی وڵاتی تورکیای تۆمەتبارکرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment