ئەمەريكا هەڵوێستى لەسەر چوونە دەرەوەى هێزەكانى توركيا لە عێراق راگەياند
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (27/تەمووز/2022) ماڵپەڕى (ئارتى) بڵاويكردەوە دواى ئەوەى فوئاد حوسێن، وەزيرى دەرەوەى عێراق داواى لە ئەنجوومەنى ئاسايش كرد بڕيارێك دەربكات بۆ چوونە دەرەوەى هێزەكانى توركيا لە خاكى عێراق، لەبارەى ئەو داواكارييە وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رايگەياند، "ئێمە ئاگادارى داواكارييەكەى وەزيرى دەرەوەى عێراقين لە ئەنجوومەنى ئاسايش، ئەو راگەيێندراوەى رۆژى سێشەممە ئەنجوومەنى ئاسايش دەريكرد، ئێمە هەڵوێستى خۆمان دووبارە دەكەينەوە كە پێويستە لە ئۆپراسيۆنى سەربازى رێز لە سەروەرى خاكى عێراق بگيرێت."
سەبارەت بەوەى ئەمەريكا تاچەند پاڵپشتى لەو بڕيارە دەكات، پرايس ئاماژەى بەوە كرد، "ئێمە پاڵپشتيمان لەو پرەنسيپانە كردووە، هەروەها ئەو پرەنسيپانەش لە ئەنجوومەنى ئاسايشى سەر بە نەتەوە يەكگرتووەكان روونكراوەتەوە."
لە بەشێكى ترى قسەكانى وتەبێژەكەى وەزارەتى دەرەوە سەرەخۆشى لە كەس و كارى قوربانيانى بۆردوومانەكەى گوندى پەرەخەى سەر بە پارێزگاى دهۆك كرد و جەختيشى لەسەر بايەخى پاراستنى هاووڵاتيانى سيڤيل كردەوە.
دواى بۆردوومانەكەى هەفتەى رابردوو، كە بووە كوژرانى نۆ هاووڵاتى عێراقى و برينداربوونى (23) هاووڵاتى تر، حكومەتى عێراق بە فەرمى داواى لە ئەنجوومەنى ئاسايش كرد بڕيارێك بۆ دەركردنى هێزەكانى توركيا لەناو خاكى عێراق بدات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment