فەرزاد مهھدی نیا: ههموو هونهرمهندێك ناتوانێ به ههورامى گۆرانى بچڕێت
دیارى چوچانى- تایبهت به نوچهنێت
دهمانهوێ به پرسیارێك له بهرنامهى "كورد ئایدڵ" دهستپێ بكهین، ئهو پرۆگرامه چ رۆڵێكى له ژیانى هونهریى تۆ ههبوو ؟ ئایا ئهگهر رێكهوتى ئهو بهرنامهیه نهبوویتایه ههر له ههوڵهكانى خۆت بهردهوام دهبوویت؟
پڕۆگرامی کورد ئایدڵ ڕۆڵێکی یەکجار کاریگەری ھەبوو لەسەر نیشاندانی ھونەری من، پڕۆگرامێکی گەورە بوو یەکەم جار بوو بتوانم ھونەری خۆم پێشکەش بکەم. دووەم بتوانم تێکەڵی موزیکی نیشتیمان بم بە باکوور بە باشوور بە ڕۆژئاوا و ڕۆژھەڵات، زیاتر ئەوان بناسم و خۆم بدۆزمەوه لەنێو ئەم میوزیکە. ڕۆڵێکی زۆر باشی ھەبوو. ئەگەر بەشداری ئەو بەرنامەم نەکردایە راستی من پێش بەرنامەی کورد ئایدڵ لە ئێران له پڕۆگرامێكى تر بهشدارییم كردووه و خهڵاتم بهدهست هێناوه، پێشتر من ھەوڵم دا بوو بۆ کاری ھونەری، بەدڵنیایی بەردەوام دەبووم خەونی گەورەم ھەبوو.
تۆ ئێستا له دهرهوهى ئایا لهرووى هونهرییهوه چۆن سوود لهو ئهزموونه وهردهگریت؟ چهنده گوێ له میوزیكى جیهانى دهگریت؟
بەڵێ ئێستا من لە دەرەوەی وڵاتم لەڕووی ھونەرییەوە زۆر پێویستم بە پەنجەرەیەک بوو کە بتوانم تێیدا بحەسێمەوە و بتوانم بە ئاسوودەیی و بە فکری باش خۆم فێری موزیک بکەم، بیر بکەمەوە لەسەر کارەکانم بۆیە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی، بە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان و ئێران و عێراقیشهوه، ئەو مەجالە نەبوو، بە ڕاستی کە من بتوانم تەرکیز بکەم، بۆیە ئێرە زۆر پێویست بوو کە بتوانم تەرکیز بکەم دوای ئەوە بە دڵنیایی من گوێ لە موزیکی جیھانی دەگرم ئێستا گوێ لە 500 دانە میلۆدی گۆرانی دهگرم، ئیتاڵی تێدایە، ئیسپانی و فەڕەنسی تێدایه. ھەموو بەشەکانی تر یۆنانی تورکی گوێیان لێ دەگرم و سەیردەکەم بزانم نەتەوەکانی دیکە موزیکیان چۆنە.
بایهخت بۆ فێربوونى ئامێرهكانى میوزیك چۆنه؟ به لاتهوه چهنده گرنگه هونهرمهند ژهنیار بێت؟
بە دڵنیاییهوه لای من زۆر گرنگە ھونەرمەند ئامێرێکی موزیکی بزانێت و بتوانێت تێکەڵی ئامێرهكانى ترى موزیک بێت بۆ ئەوەی کە بیەوێت خۆی دروست بکات، یاخود بیەوێت میلۆدی دابنێت و کاری نوێ بکات . ڕاستیەکەی ئەوەیە کە دەبێت تۆ ئامێرێک بزانیت تا بتوانی ڕێگەچارەیەکی باش بۆ کارەکەت دابین بکەیت، بۆ ئەوەی کە بزانیت میلۆدی باش چییە زانستهكهى فێربیت، بۆیە زانستى موزیک لە فێربوونی ئامێرێکەوە دەستپێدەکات. سوپاس بۆ خوا من ھەوڵمداوە ئامێری تار فێر بووم، ئێستایش ھەر خەریکی فێربوونم و ئامێری دەفیش ھەروهها، خەریکم بەردەوام لە ھەوڵی فێربوونم زۆر گرنگە بۆ ھونەرمەند کە ژەنیار بێت بۆ ئەوەی بتوانێت باشتر تێکەڵی موزیک بێت باشتر موزیک بناسێت. بۆ نموونە بیەوێت میلۆدییەک دروست بکەیت دەبێت بزانیت لە چ گامێک و دەزگایەکە ئەمە پێوسیتی بە رۆشنبیرى موزیکییەوە دەبێت فێری ئامێرێک ببیت.

بۆ بژێوى و بهردهوامى هونهرهكهم له رێستۆرانت و نهخۆشخانه كارم كردووه
به دوو شێوهزار گۆرانى دهڵێت ههورامى و سۆرانى كامیانت بهلاوه خۆشتره؟ ئایا بیرت لهوه نهكردووهتهوه به كرمانجى "بادینى" گۆرانى بچڕى؟
بەڵێ من بە سۆرانی و ھەورامی گۆرانی دەڵێم، راستی ھەردووکیانم زۆر پێخۆشە، بەڵام ھەورامییەکە لە خۆم نزیکترە ههڵبهته سۆرانییەکەیش وەکو ھەورامییەکە، کە بتوانم قسەى پێبکەم و ھەستی خۆم دەرببڕم خۆم لە ھەردووکیان دەبینمەوە، بە کرمانجی و بادینی گۆرانی بچڕم یەکجار گۆرانیم وتوە لە کورد ئایدڵ بە گۆرانی کرمانجی، راستی ئەوەیە بتوانیت لەگەڵ ئەو زمانە بژیت ئەو کات دەتوانی گۆرانی بڵێی، بۆیە من زۆر لام گرنگە ئێستا کە سۆرانی و ھەورامی گۆرانی دەڵێم لەگەڵی ژیانم کردووە پێموایە ئەوە زۆر گرنگە کە ھونەرمەند بەو زاراوەیە بتوانێت بە جوانی قسە بکات ئەو کات گۆرانی پێ بڵێت.
ئێستا خهڵكانێكى زۆر ههن گۆرانى ههورامى دهڵێنهوه، ههندێك له رهخنهگران پێیانوایه گۆرانى ههورامى وهها ئاسان نییه ههموو كهسێك بیڵێتهوه؟ تهنانهت دهگوترێت ههندێكیان ههڵه گۆرانى دهڵێن.. تۆ لهسهر ئهم بابهته چى دهڵێت؟
ئێستا خەڵکانێکی زۆر گۆرانی ھەورامی دەڵێنەوە کە تووشى رەخنە دهبن، چونكه باش ناتوانن گۆرانییەکە بڵێن بێگومان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئایا دەتوانن بە ئاسایى به ھەورامی قسە بکەن و بە شێوەیەکی جوان دەتوانن وشەکانی ھەورامی دەرببڕن، ئەگەر کەسێک بتوانێت بە زمانێک گۆرانی بڵێت دەبێت لەگەڵ ئەو زمانە قسە بکات و لەگەڵی بژیت ژیانی کرد بێت، تا بتوانێت ئەو دەنگانە ماسولکەکانی دەمی لەگەڵی ڕابێت گەر بتەوێت گۆرانی ھەورامی بڵێی دەبێت ھەورامی پێرفێکت قسە بکەیت، بۆیە ئەو ھونەرمەندانەی کە گۆرانی ھەورامی دەڵێن پێیان دیاری دەدات کە باش ناتوانن گۆرانییەکە بڵێن ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە ناتوانن دوو وشهى ھەورامی قسە بکەن، بۆیە کەسێک نەتوانێت قسەیەکی باش بە زاراوەکان بکات، سەعاتێک بێ وەستان بەو زاراوەیە قسە بکات، ئەو کەسە دیاری دەدات کە لەو زمانە شارەزایی نییە ئەو دەنگ و وشانهى کە لە ھەورامی بەکاردێن ناتوانێت بە جوانی ئەدای بکات بۆیە تووشی ڕەخنە دەبێت.
من پێموایە ھەر کەسێک بیەوێت بە ھەر زاراوەیەك گۆرانی بڵێت سەرەتا دەبێت فێری قسەکردنی ببێت ئەوانەی کە گۆرانی ھەورامی بە ھەڵە دەڵێن لەبەر ئەوەیه، بۆ نموونە ئەو کەسە شیعرێکی ھەورامی لە گۆرانییەکەی دەڵێت خۆی تێناگات ئەو شیعرە چییە چونکە لەگەڵ زمانەکە ژیانی نەکردووە بۆیە ھەڵە دەکات بە دڵنیایی ھەنگاوی یەکەمی گۆرانیبێژ ئەوەیە کە تۆ بزانی چی دەڵێی کاتێک تۆ نازانی ئەو شیعرە یاخود ئەو بابەتە چییە ھەڵە پێشکەشی دەکەیت
وهك تێبینى دهكرێت تۆ تێكستى كلاسیك بۆ گۆرانییهكانت ههڵدهبژێریت، ئهمه له كاتێكدایه ههندێك هونهرمهند تێكستهكانیان زۆر ساده كردووهتهوه، گهنجان چۆن پێشوازى لهوهى تۆ دهكهن؟
بۆ تێکستی کارەکانی من من ھەموو دیوانی کوردییەکانم ھەیە لایەنێکی زۆریانم ھەیە لە مامۆستا مەولەوی مامۆستا بێسارانی مامۆستا سەیدی، ھەر شتێک شيعرى کلاسیک بێت من لەگەڵی ژیاوم، ھەندێکیان خۆمی تێدا دەبینمەوە بۆ نموونە مامۆستا مەولەوی زۆر لە ھەستی منەوە نزیکە، یاخود ھەندێک لە شیعرەکانی مامۆستا بێسارانی کە توانیومە ئاوازی نوێی لەسەر دابنێم. لە ھەمان کاتدا من کارم کردووە کە لە شیعری ئەمڕۆ زانیاریم وەرگرتووە لە ھونەرمەندانێک لە شاعیرانێکی ئەمڕۆ کە شیعری نوێ پێشکەش دەکەن و لە غەزەلی ھەورامی ھەندێک کارم کردووە ئامانجم ئەوەیە بۆ جیلی ئێستا گۆرانی بڵێم پێمخۆشە ھەستی خۆم دەرببڕم کاتێک مرۆڤ ھەستی خۆی دەربڕی وشه و شیعری ئەمڕۆی دەوێت، بەوە دەتوانی سەرنجی ئهو نهوهیه بۆ خۆت ڕابکێشی
ئێستا لە ھیچ پەیوەندێکی سۆزداریدا ھەیت ؟
بۆ پەیوەندی سۆزداری پێم خۆشە بە شعرێک وەڵام بدەمەوە
ئەی یار لەگەڵ تۆ دڵدار لەگەڵ تۆ
خۆمم بدیاییە شەوێک لەگەڵ تۆ
لە بەرنامەتدا نییە بگەڕێیتەوە بۆ کوردستان بەیەک جاری ژیان لێرە بکەیت ؟
بەدڵنیایی بۆ داھاتوو دەگەڕێمەوە بۆ کوردستان وەک پێم وتن ئەمە دهرفهتێك بوو بۆ ئەوەی بتوانم ھەندێک خۆمم دروست بکەم، بە دوای فێربوون بگەڕێم، ھەندێک کات بە خۆم بدەم، ڕیازە بکەم، بۆ ئەوەی بتوانم خۆم پەروەردە بکەم، لەدوای بەرنامەی کورد ئایدڵ ئەمە چوار ساڵە من ھەوڵی زۆرم داوە بۆ ئەوەی بتوانم خۆم دروست بکەم کاری باش بکەم دەستپێکی کاری باش ئەوەیە خۆت پەروەردە بکەیت بەدڵنیایی لە داھاتوو دەگەڕێمەوە
زیاتر لەگەڵ کام خواردن نێوانت باشە ؟

زیاتر لەخواردنەکان بەو پێیەی من لە دروستکردنی خواردنی قەل باش شارەزام، نێوانم لەگەڵ خواردنی قەل زۆر باشە .
بۆ ھونەرمەند کوردستان باشترە یاخود دەرەوەی وڵات بۆ بژێوی ژیان ؟
بۆ ھونەرمەند من پێموایە سەرەتا لە وڵاتەکەی خۆی باشە بۆ ئەوەی لەگەڵ خەڵکەکەی بێت، بەڵام بۆ بژێوی ژیان لەبەر ئەوەی کە لە کوردستان پاڵپشتی لە ھونەرمەند ناکرێت، نەک من، لە ھەموو ھونەرمەندێک کە تا ئێستا پاڵپشتییەکی وای بۆ نەکراوە ئینسان دەبێت خۆی بتوانێت بچێت بە شوێن ئیشوکارێکی تردا تا بتوانێت مەجالێک دروست بکەیت بۆ کارە ھونەریەکانت، تا بتوانی خۆت پاڵپشتی خۆت بیت بۆیە من کە ھاتمە دەرەوەی وڵات سەختی زۆرم بینی، لە شوێنانێک کارم کردووە کە زۆر کەم بڕوا دەکەن کە ئینسان لەو شوێنانە کار بکات ئیشی ڕێستۆرانت و پاککردنەوە و سەختی زۆرم بینی بەڵام شوکر بۆ خوای گەورە ئێستا لە خەستەخانە کار دەکەم، ئیتر ڕێچکەی ژیان وایە کە ئینسان دەبێت لە ھەوڵ و تێکۆشان بەردەوام بێت من زۆر بۆم گرنگ بوو کە ھونەرەکەم بە ئاسان نەفرۆشم ئەگینا ڕێگەی زۆر ھەیە بۆ پارەپەیداکردن من حەزم کرد سەختی ببینم و سەربەرز بم کە وەک کوردێک بتوانم بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانم زەحمەت بکێشم ھونەرەکەیشم بەرەو پێش ببەم.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment