چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى باس له‌ مه‌ترسییه‌كى رۆژى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌ لێدوانێكى بۆ شه‌فه‌ق نیوز ده‌ڵێ، "مه‌ترسى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ سه‌درییه‌كان له‌ رۆژى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبكوتنه‌ سه‌ر دانیشتنى په‌رله‌مان" دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵ ده‌درێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندى به‌ موقته‌دا سه‌در بكرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28/ ته‌مووز/2022 سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كردووه‌، باسى له‌وه‌ كردووه‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى و ته‌نانه‌ت كورد و سوننه‌یش مه‌ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه‌، له‌ رۆژى دانیشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و راسپاردنى كانديدى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق، سه‌درییه‌كان جارێكى تر هه‌ڵبكوتنه‌ سه‌ر په‌رله‌مان و دانیشتنه‌كه‌ تێكبده‌ن.

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ ده‌ڵێ، "ئێستا وایلێهاتووه‌ رێگه‌پێدراو بێت بۆ سه‌درییه‌كان بێنه‌ ناو په‌رله‌مان، بۆیه‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندى به‌ موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ بكات بۆ هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه‌".

ئێواره‌ى دوێنێ خۆپیشاندانێك له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو له‌ دژى كاندیدبوونى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت، خۆپیشانده‌ران بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك چوونه‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین