کتێبی کولتوور

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

باهۆز مستەفاى نووسەر، كتێبێكى نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌ به‌ ناونیشانى "ئه‌نتۆلۆژیاى شیعرى ئه‌ڵمانى" كه‌ له‌ زمانى ئه‌ڵمانییه‌وه‌ وه‌ریگێڕاوه‌، باس له‌ ئه‌زموونى 42 شاعیرى ئه‌ڵمان ده‌كات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/تەمووز/2022 باهۆز مستەفا لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت دەربارەی کتێبی "ئەنتۆلۆژیای شیعری ئەڵمانی" گوتی، "قەبارەی کتێبەکە (15-21) لە (242) لاپەڕە پێکهاتووە، لە بەرهەمی (42) شاعیری ئەڵمانی ژن و پیاو پێکهاتووە، بە هاوکاری ناوەندی ئاشتی بە چاپ گەیێندراوە و لەگەڵ ئەرکی خۆشم".

وه‌رگێر سەبارەت بە جیاوازی کتێبەکە لەگەڵ کتێبەکانی تردا دەڵێت، "خاوەنی 10 کتێبم، بەڵام جیاوازی کتێبەکانی تر ئەوەیە ئەوان هونەریين، رۆمانن، کۆمەڵە چیرۆک، لێکۆڵینەوەیە، دوو کتێبی تریش هەر ئەڵمانییە بەڵام شیعر نین".

باهۆز مستەفا دەربارەی ئەو کتێبە شیعرە دەڵێت، "دوای بڵاوکردنەوەی هەڵبژاردەیەک لە شیعری شاعیرانی هەولێر، دراسەکردن و خوێندنەوەیان گەیشتمە ئەو بڕوایەی کە دەبێت بەدواداچوون بۆ شاعیرانی بێگانەش بکەین، بزانین ئەوان بیرکردنەوە و رۆشنبیری و شێواز و ستایلیان لە شیعرنووسین چۆنە و چۆن بیریان کردووەتەوە، بە بەراوردکردن بە شاعیرانی خۆمان دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و خوێندنەوەی شیعری ئەڵمانی گەیشتمە ئەو بڕوایەی کە زۆر گرنگه‌ و دەبێت ئەو ئەدەبیاتە و شێوازی بیرکردنەوە و نووسینە بە خوێنەری کوردیش بگەیەنین".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین