هەرێم کەمال ئاغا: عێراق وا  بڕوات دەبێتە هاوشانى سودان و یەمەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، هاندانى خەڵکى عێراق لەلایەن سەدرەوە ناچێتە چوارچێوەى داواى ڕەواى خەڵک.

ئەمڕۆ شەممە (30/تەممووز/2022) هه‌رێم كه‌مال ئاغا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، لەسەر گرژیی و خۆپیشاندانەکانى عێراق بە خەندانى ڕاگەیاند، به‌پێی یاسا خۆپیشاندان رێگه‌پێدراوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌كرێت جیاوازە و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كتر و حسابنه‌كردن بۆ یه‌كتری.

سەبارەت دەستپێکردنەوى  خۆپیشاندانى لایەنگرانى سەدر، هەرێم کەمال ئاغا دەڵێت، هاندانی خه‌ڵك بۆ ئەنجامدانى خۆپیشاندان ناچێته‌ چوارچێوه‌ی داواكاری ره‌وای خه‌ڵكی عێراق، چونكه‌ هێشتا حكومه‌ت دروستنه‌بوه‌ تاوه‌كو بزانرێت ئه‌م حكومه‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌ یان نا، ره‌وتی سه‌در خۆی چوارچێوه‌ی هه‌مانگی كرده‌ زۆرینه‌ی په‌رله‌مان و له‌ په‌رله‌مان كشایه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌كرێت لە عێراق ڕەنگە لە داهاتوو بیکاتە‌ هاوشانی وڵاتانی یه‌مه‌ن، سودان.

سه‌ركی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات، عێراق ئێستا ئابورییه‌كی به‌هێزی به‌هۆی به‌رزی نرخی نه‌وته‌وه‌ و دەشڵێت، ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی ناكۆكی ناوماڵی شیعه‌یه‌، ناوماڵی شیعه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر كۆی پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین